نوخشە ناسیح: داهاتی فێستیڤاڵی هەڵەبجە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بوو
- کوردستان
- 1 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە تەواوبوو، کە تیێدا دەرفەتی بەبازاڕکردنی گەورەی ڕەخساندبوو بەبڕی زیاتر لە ملیارێک و 700 ملیۆن دینار بەرهەمی خواردن و کشتوکاڵی لە فێستیڤاڵەکە ساغکراونەتەوە و هەزاران هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ڕەخساند.
چیرۆکی سەرەکی: سێ ڕۆژە هەڵەبجە جمەی دێ لە گەشتیار و سەردانیکاری ناوخۆ و بیانی، خێر و بێری زۆری بۆ ناوچەکە هێنا و هەزاران کەس سوودمەند بوون، جگە لەوەی دەیان تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی و خواردەمەنی ساغ کراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری سێ ڕۆژی فێستیڤاڵەکەی خستەڕوو کە بەم شێوەیەن:-
٠ بایی یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار بەرهەمی جۆراوجۆر لەفێستیڤاڵەکە فرۆشراون، 700 ملیۆن دینار بەرهەمی کشتوکاڵی، 800 ملیۆن دینار بەرهەمی خواردەمەنی و 200 ملیۆن دینار کاری دەستی.
٠ 81 هەزار ئۆتۆمبێل لەماوەی سێ ڕۆژدا چوونەتە نێو هەڵەبجە، 55 مەنشەئە، 204 پاس و 720 مینی پاس، هەروەها چوار هەزار و 900 کەسیش بە مانتۆڕ لە فێستیڤاڵەکە بەشداریان کردووە.
٠ 419 هەزار و 700 گەشتیار و سەردانیکەر لەماوەی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵەکە هاتووەنەتە هەڵەبجە و 35% ـیان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە.
٠ 700 کەپر و ستاند کە فێستیڤاڵەکە دانرابوون، 210 کەس هەلی کاری ڕاستەوخۆ و سێ هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆی بۆ هاووڵاتیان و کاسبکاران ڕەخساند.
٠ زیاتر لە هەزار پلاتفۆڕم میدیایی ڕووماڵی فێستیڤاڵیان کردووە و نزیکەی هەزار و 400 ڕۆژنامەنووس و میدیاکاریش ئامادەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






