
دیمەنی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕێی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن لە دۆسیەی ژمارەیەک خانەنشینی دیکە بکات و مووچەیان بۆ ببەسترێت.
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا هەزاران پلەدار و پێشمەرگە تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی، ئەوانەی ساڵی ڕابردوو دۆسییەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ـی ساڵی 2007 ڕەوانە دەکرێن، بەڵام ئەوانەی ئەمساڵ بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014 خانەنشین دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای گوت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 7 هەزار پێشمەرگە و پلە تایبەت گەیشتوونە تەمەنی خانەنشینی، دۆسیەی بەشێکی زۆریان تەواو بووە، نزیکەی دوو هەزار کەس ماون، کە زۆرینەیان پلە تایبەتن ئێستا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو فەرمانی هەرێمیان بۆ بگەڕێتەوە و پرۆسەی خانەنشینیان دەستپێدەکات."
گوتیشی، "ئەگەر هەفتەی داهاتوو فەرمانی هەرێمی بۆ پلە تایبەتەکان بگەڕێتەوە، ئەوا لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 11 مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبەسرێت و هەموو مووچەکانیان بەیەکەوە وەردەگرن."
ئەمەش بزانە: ئەو پێشمەرگانەی تاوەکو 31-12-2024، تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی، ناویان دەخرێتە لیستی مووچە و دەنێردرێت بۆ بەغدا، تەرخانی داراییان بۆ کراوە و مووچەیان بۆ دەبەسترێت، تاوەکو ئێستا دۆسیەی نزیکەی 5 هەزاریان تەواوبووە، بەشێکیان مووچەکانیان وەرگرتووە و هەزار و 530 ـی دیکەیش لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی نۆ و 10 مووچەی خانەنشینیان وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەندامێکی شاندی پارتی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی دارایی حەماس لە غەززە ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکاری تووند بۆ بە سەری ساڵ ڕادەگەیێنیت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار نرخی ئۆنسێک زێڕ 4500 دۆلاری تێپەڕاند
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەکانی ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی: تا دەست بە دابەشکردنی مووچەی خۆمان نەکەین یەک دینار بۆ هەرێم نانێرم





