
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق،
ئاڤا نیوز
بڕیاری گواستنەوەی کارەبای چوار قەزا و ناحیەی کوردی بۆ سەر حەوێجە، نیگەرانی لێ دەکەوێتەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دووپات لە بەردەوامی هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ئابی ڕابردوو، بە بڕیارێک کارەبای هەردوو قەزای پردێ و داقووق و ناحیەکانی شوان و لەیلان لە پارێزگای کەرکووک، گوازرایەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای حەوێجە و بە نووسراوێکی وەزارەتی کارەبا کە لە 28ـی مانگی ڕابردوو دەرچووە، بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرگیز بەشێوەی تائیفی و نەتەوەیی بیرناکەینەوە بەڵام ئەمە ڕاستییەکی مێژوویی حاشاهەڵنەگرە کە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان، مێژووێکی تاڵمان لەگەڵ حەوێجە هەیە و ناکرێت هاونیشتمانیان بۆ داواکارییەکی ئاسایی کارەبا یاخود دانانی ستوونێکی کارەبا، بچنە حەوێجە و لەوێ مامەڵەکانیان بکەن.
ڕاشیگەیاند: هەر لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکە، ڕای گشتیم لێ ئاگادارکردەوە کە فێڵ لە پارێزگاری کەرکووک کراوە و ئەوکات داوام کرد پارێزگاری کەرکووک بە نووسراو داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە بکات، کەچی بەجێگەی ئەوە، دەیان میدیا و پەیجی بەکرێگیراو هێرشیان کردە سەر من و بەناڕاست لەقەڵەمیان دا؛ نووسراوی وەزارەتی کارەبا بە ژمارە 32058 لە 28-10-2025، کە بڕیاردراوە ئەو بابەتە بچێتە باری جێبەجێکردنەوە، دووپاتکەرەوەی زانیارییەکانی من بوو."
شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت: ماوەی ساڵێکە سەرجەم هەوڵەکانی خەڵکانی شۆڤێنیمان پووچەڵ کردووەتەوە، هەر لە هەوڵەکان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانییەکان و گواستنەوەی هەیکەلیەتی ئیداریی فەرمانگەکان، تا دەگاتە بەردەوامبوونی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵیی ئەو زەوییانەی کێشەیان لەسەرە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






