باسم عەوادی: ڕێککەوتنمان لەگەڵ تورکیا پرسی سڕینەوەی قەرزەکانی تێدا نییە
- هەواڵ
- 3 تشرینی دووەم

ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان تورکیا و عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن عێراق لە بەرامبەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا دەستی لە قەرزەکانی هەڵبگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەیی هاوکاری لە بواری ئاودا لەگەڵ تورکیا کرد، کە لە نێوان فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، و هاوتا تورکییەکەی، هاکان فیدان، واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ تورکیا هیچ بڕگەیەکی تێدا نییە سەبارەت بە سڕینەوەی قەرزەکان، بەڵکو گرنگی دەدات بە هاوکاریی هونەری و ستراتیژی لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو."
زانیاریی زیاتر: عەوادی ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێککەوتنەکە کۆمەڵێک پڕۆژەی هاوبەش لەخۆ دەگرێت، لەوانە دروستکردنی بەنداو و دەریاچەکان، لەگەڵ ئامادەکردنی لێکۆڵینەوە و پشکنینێکی گشتگیر بۆ دۆخی ئاو لە عێراق." هەروەها وتی، "هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاو لە عێراق و تورکیا لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنن کە ئەرکی پێشکەشکردنی پێشنیاز بۆ ئەو پڕۆژانە دەبێت کە دەکرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا جێبەجێ بکرێن." ڕوونیشی کردەوە، "لیژنەکە کار لەسەر دیاریکردنی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی عێراق لە بەنداو و پڕۆژە ئاوییەکاندا دەکات بۆ دڵنیابوون لە باشترین بەڕێوەبردنی سەرچاوە بەردەستەکان."
پێدراوە ڕاستەکان: بە گوتەی عەوادی ئەوەی ئەمڕۆ واژۆ کرا، تایبەت بوو بە میکانیزمی جێبەجێکردنی دوو ڕێککەوتنی پێشوو: یەکێکیان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ساڵی 2014 بوو کە حکومەتەکانی پێشوو لەگەڵ تورکیا لەبارەی ئاوەوە واژۆیان کردبوو، ئەوی دیکەش ڕێککەوتنێکی ساڵی 2024 بوو کە لە کاتی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا لەبارەی ئاوەوە ئەنجامدرا. میکانیزمەکە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە و چۆنیەتی دابینکردنی بودجەیان دیاری دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق لە ساڵی 2014 داوایەکی یاسایی لە دژی تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتی ناوبژیوانی لە پاریس تۆمار کرد لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، دادگای پاریس لە ئاداری 2023 بڕیارێکی دەرکرد بە سوودی عێراق و فەرمانی بە تورکیا کرد قەرەبووی عێراق بکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر بەمشێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم عومرەكاری كورد لە ساڵی نوێدا لە سعوودیە گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی






