لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە کۆیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- کوردستان
- 3 تشرینی دووەم

دیمەنی شاری کۆیە لەسەر چیای هەیبە سوڵتانەوە
ئاڤا نیوز
دوای ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قەزای کۆیە و گوندەکانی دەورووبەری، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار بکرێت.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهێنان بوو بە کێشەی کەمئاوی لە سەرجەم ناوچەکان، لەو چوارچێوەیەشدا چەند پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لەچەند ناوچەیەک جێبەجێکراون و بڕیارە لە کۆیەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، چاوەڕێی نووسراوی ئەنجامدانی پڕۆژەکەین، بە ئەگەری زۆرەوە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە کۆیە دەکرێت.
ئەمەش بزانە: پڕۆژەکە بە 112 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت لە ماوەی 18 مانگدا تەواو دەبێت، ئاو لە زێی بچووک وەردەگیرێت، کە پێکهاتووە لە پڕۆژەی ئاو و هێڵی گواستنەوە و وێستگەی ناوەندی، پڕۆژەکەش بە تۆڕی ئاوی کۆیە دەبەسترێتەوە و کێشەی کەمئاوی دانیشتووانی کۆیە و چەند گوندێکی دەورووبەری چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






