دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داواکارییەکەی تورکیای سەبارەت بە دەمیرتاش ڕەتکردەوە
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم

وێنەی سەڵاحەددین دەمیرتاش
ئاڤا نیوز
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داواکارییەکەی وەزارەتی دادی تورکیای ڕەت کردەوە کە تانەی دابوو لە بڕیاری دادگاکە بۆ ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش و داوای کردبوو پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات. بەم جۆرەیش بڕیارەکە بوو بە بڕیاری یەکلاکەرەوە و لە ڕووی یاساییەوە تورکیا پابەند دەکات بە ئازادکردنی دەمیرتاش.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە 8-7-2025 بڕیاری دا مافی دەمیرتاش پێشێل کراوە و دەبێت ئازاد بکرێت، یەک ڕۆژ بەرلەوەی لە تەواوبوونی وادەی تانەدان لە بڕیارەکە و لە 8-10-2025 وەزارەتی دادی تورکیا تانەی لە بڕیارەکە دا و داوای کرد پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دانیشتنی فەرمانگەی دووی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە دوێنێ ئەنجام درا، تانەدانەکەی تورکیا ڕەت کرایەوە و بەم جۆرەش بڕیارەکە بوو بە یەکلاکەرەوە و ئەمەش تورکیا پابەند دەکات بە ئازادکردنی دەمیرتاش. بەڵام یاساناسان باس لەوە دەکەن کێشەکە لەوەدایە پێشتریش چەندین بڕیاری لەم جۆرە دراوە و تورکیا پێیانەوە پابەند نەبووە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: ئەمڕۆ نۆ ساڵی تەواو بەسەر زیندانیکردنی سەڵاحەدین تێدەپەڕێت کە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ڕژانە سەر شەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن داعش بە تێکڕایی بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە.
لە لایەکی دیکەوە: لەمبارەیەوە دەمیرتاش لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاویکردووەتەوە کە ئەم بڕیارەکە گرنگە و دەڵێت: بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە لە هەموو شتێک گرنگتر "یاسای برایەتییە" بۆ ئەوەی لە کەشێکی ئاشتییانە بە یەکسانی و ئازادی بژین. هیوادارین هەر هەنگاوێک دەنرێت خزمەت بە ئاشتی، ئارامی و خۆشگوزەرانی سەرجەم هاووڵاتییانی تورکیا بکات.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





