لە بەغدا لەناو بارەگەیەکی حەشدی شەعبی تەقینەوە ڕوویدا؛ گیان لەدەستدان هەیە
- کوردستان
- 4 تشرینی دووەم

ئەو سێ ئەندامەی حەشد کە گیانیان لەدەست دا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو بارەگەیەکی حەشدی شەعبی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقینەوەیەک ڕووی دا و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی حەشد گیانیان لەدەستدا، هۆکاری تەقینەوەکەش بۆ پاشماوەی ئەو تەقەمەنییە سەربازییانە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی هێرشەکانی دژی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە.
وێنە گەورەکە: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی حەشدی شەعبی گیانلەدەستدانی ئەندامێک و برینداربوونی دوو ئەندامی هێزەکانیانی لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی تەکنیکی لە ناوچەی جەرف نەداف ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشدابوو، ڕووداوەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی حەشدی شەعبی ئەمشەو ڕاگەیێنراوێکی دیکەی لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاو کردەوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، سێ ئەندامی هێزەکانیان لە ناوچەی جەرف نەدافی بەغدا لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی سەربازیی کۆکراوە لە هێرشەکانی دژی داعش، گیانیان لەدەستداوە و سبەینێ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا بەخاک دەسپێردرێن.
میدیای عێراقیش دەڵێت، تەقینەوەکە لەکاتی کاری تیمەکانی بەشی تەقەمەنی ڕوویداوە کە هەوڵیانداوە پاشماوەی تەقەمەنییەکان پووچەڵ بکەنەوە، لە ئەنجامیشدا تەقینەوەکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە جگە لە گیان لەدەستدانی سێ کەس، حەوت ماڵی نزیک لەو بارەگایەش زیانیان بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






