عێراق ئەزموونێکی دیکەی سەرکەوتووی کوردستان دووبارە دەکاتەوە؛ مۆڵەتی شۆفێری دەبێتە ئەلیکترۆنی
- هەواڵ
- 5 تشرینی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دیجیتاڵی
ئاڤا نیوز
عێراق هەنگاوێکی نوێی بەرەو وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەنێت و مۆڵەتی شۆفێری بەمزووانە دەگۆڕێت بۆ ئەلیکترۆنی، ئەمەش دووبارەکردنەوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی هەرێمی کوردستانە لەم بوارەدا، کە چەندین ساڵە پێشەنگ بووە لەم سێکتەرەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی 2022، سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان کاراکرا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کاراکردنی ئەو سیستەمەی بە قۆناغێکی نوێ و سەردەمیانە ناوبرد.
لێدوانی فەرمی: حەسەن خەتیب، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری زیرەکیی دەستکرد و پەیوەندییەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، وەرچەرخانی دیجیتاڵی هەنگاوی ڕوونی بڕیوە و خێراکردنی مامەڵەکانی بەدوادا هاتووە، لەکاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە مۆڵەتی شۆفێری بەمزووانە دەبێتە ئەلیکترۆنی.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بە گوتەی خەتیب، وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراقدا هێشتا لە سەرەتایدایە و بەڕوونی دیارە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی سەردانی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەکەن."گوتیشی: "مامەڵەی بێ کاغەز لە فەرمانگە حکومییەکان بەو شێوەیە خۆی وەرچەرخانێکی دیجیتاڵییە."
ئەمەش بزانە: دەوڵەتی عێراق تاوەکو ئێستا چەندین ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا دووبارە کردووەتەوە، کە هەندێکیان زیاتر لە 10 ساڵە لە هەرێمی کوردستان خراونەتە خزمەت هاونیشتمانییان، دیارترینیشیان دانانی کامێراکانی چاودێری خێرایی و کارپێکردنی سیستەمی سمارت میتهرزی کارەبایە، كه پێوهری زیرهكی پێ دەگوترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






