لە سێ شوێنی سنووری هەولێر تیروپشک بۆ دابەشکردنی 16 هەزار پارچە زەوی دیکە دەکرێت
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم

ئەو شوێنەی زەوی تێدا بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
ئاڤا نیوز
دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە هەزاران زەوی دیکە لە سنووری قەزای بنەسڵاوە و دارەتوو و کەسنەزان بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دابەش بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە هەر شارەوانییەک زەوی ئامادە بێت تیروپشکیان بۆ دەکرێت و زەوییەکان بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دابەش دەکرێت، هەر فەرمانبەرێک کارتی زانیاریی سەر بە چ سنوورێک بێت؛ لەو شوێنە زەوی پێ دەردرێت.
لێدوانی فەرمی: زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانە دابینکراوە کە کارتی زانیارییان بنەسڵاوەیە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی سنوورەکەمان بکەین.
گوتیشی، لە سنووری قەزای بنەسڵاوە نزیکەی پێنج هەزار پارچە زەویی 200 مەتری بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە کارتی زانیارییان بنەسڵاوەیە، هاوکات دوو شوێن لە بنەسڵاوە دیاری کراوە، بەشێکیان دەکەوێتە بنەسڵاوەی نوێ و تازە ئەم گەڕەکە دروستکراوە و ناونراوە، بەشەکەی دیکەی دەکەوێتە سەنتەری بنەسڵاوە، هاوکات زەوییەکان لە شوێنی باشن و سوودی دەبێت بۆ فەرمانبەران.
لەلایەکی دیکەوە: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لە سێ شارەوانی سنووری پارێزگاری هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت، ئەویش شارەوانییەکانی بنەسڵاوە و دارەتوو و کەسنەزانە، لەو سێ شارەوانییە نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی ئامادە کراوە و دابەش دەکرێت.
باکگراوند: لە 27- 5-2024 سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و هەموو فەرمانبەران زەوی وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






