سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پەکەکە بەبێ مەرج بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە
- هەواڵ
- 8 تشرینی دووەم

ساتی سوتاندن و چەکدانانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە لە باشووری کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە پەکەکە بەبێ هیچ جۆرە مەرجێکی وەک داواکردنی فیدڕاڵی و بە فەرمیکردنی زمانی کوردی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی داوە و، ڕەتیشی دەکاتەوە "ئەگەری پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان و ئازادکردنی بە مەرج لە ئارادا بێت".
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری پەکەکە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە 26-10-2025، گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی دەستی پێ کردووە. شاندی ئیمڕاڵیی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان و ئۆجەلان کۆبووەتەوە و بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا بە بەشداریی وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا بەڕێوە بچێت.
لێدوانی فەرمی: نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە میدیاکارانی تورکیای گوت "تاوەکوو دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تورکیا بۆیان دەرنەکەوێت پەکەکە بە تەواوی چەکی داناوە، ئەوان لە پەرلەمان زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەکە ناڕەخسێنن و، جەختیش لەوە دەکاتەوە ئەمە پرۆسەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەیە، "نەک سەودا و مامەڵە بێت لە نێوان تورکیا و پەکەکەدا".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: کورتوڵموش ڕەتی دەکاتەوە بە هیچ جۆرێک "بچووکترین سازشیش لەسەر ناسنامەی تورکێتیی تورکیا" بکەن بۆ ئەم پرۆسەیە و دەڵێت: بە هیچ جۆرێک سادەترین گفتوگۆش لەسەر ئەوە نەکراوە و لە داهاتووشدا ناکرێت کە جگە لە تورکی زمانێکی دیکەش بکرێتە زمانی فەرمی، پێکهاتەی ناوەندگەرایی تورکیا بگۆڕرێت و سیستەمی حوکمڕانی تورکیا بگۆڕێت بۆ فیدڕاڵی و چوار ماددە نەگۆڕەکەی دەستووری تورکیا هەموار بکرێنەوە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە بەکارهێنانی زمانی دایک وەک شیری دایک حەڵاڵە و لە سەردەمی حوکمڕانی تورگوت ئۆزالەوە قەدەغەکارییەکانی سەر گۆرانیی کوردی هەڵگیراون و لە قۆناغی پێشووی پرۆسەی ئاشتیشەوە، دەرگای زیاتر بە ڕووی زمانی کوردیدا واڵا کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





