
دیمەنێک لە شاری زاخۆ کە تیایدا کۆرنیشی شارەکە دەردەکەوێت
ئاڤا نیوز
لە زاخۆ بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە لە بواری شەقام و ڕێگاوبانەکان دانرا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەڵێت، "کێشەی هاتووچۆی زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکەین".
وێنە گەورەکەی: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی 28-7-2021 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، بە هێنانەکایەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا دەیان پڕۆژە لە سەرجەم بوار و سێکتەرەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ کراون و سنوورەکە ئاوەدانی و پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ شەممە 8-11-2025، بە گوژمەی 24 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانرا.
لێدوانی فەرمی: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوتی: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەندازەی هاتووچۆ و شارەوانی و هاتووچۆی زاخۆ، دیزاین بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی شەقام و ڕێگاوبانەکان ئامادەکراوە کە ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانە دانرا و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین.
- پێشووتر 65٪ـی شەقامەکانی سەنتەری زاخۆ قیرتاو نەکرابوون، ئێستا 85٪ـی شەقامەکان قیرتاوکراون، ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە لە باری جێبەجێ کردنن، بە تەواو بوونیان ڕێژەکە دەبێتە 95٪، لە داهاتووش هیچ کوچە و کۆڵانێکی زاخۆ نامێنێت قیڕتاو نەکرابێت.
- ئەو پڕۆژانەی ئەمڕۆ بەردی بناغەیان بۆ دانراوە قەرەباڵغی زاخۆ بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکەنەوە.
- هەندێ دوکان و خانوو کە کەوتبوونە بەر پڕۆژەکە لادراون و خاوەنەکانیان قەرەبوو کراونەتەوە.
- بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژانە کێشەی هاتووچۆی زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکەین.
زانیاری زیاتر: ئەو پڕۆژانەی ئەمڕۆ بەردی بناغەیان دانراوە پێکهاتوون لە: (چاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی شەقامەکان، ئاوڕێژ بۆ گەڕەکی بارزان، چاککردنەوەی شەقامەکانی هەردوو گەڕەکی ئەیلوول و پێشمەرگە، چاککردنەوەی شەقام و ئاوڕێژ بۆ گەڕەکی تلکەبەر، دانانی هێمای هاتووچۆ بۆ جووتسایدی ئیبراهیم خەلیل – باتێل، ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی ڕێگای خەبات – گوندک).
باکگراوند: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هەفتەی ڕابردوو بە گوژمەی 20 ملیار بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژە دانرا، لە 10 ڕۆژی پێشوتریش بە گوژمەی 45 ملیار دینار بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە دانرا، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، هەموو ئەو پڕۆژانەش لە داهاتوێکی زۆر نزیک دەکەونە باری جێبەجێ کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






