تیمێکی بەدواداچوون جووتسایدی فیدراڵییان بەسەرکردەوە؛ بە مەترسی دەزانن بۆ سەر شۆفێران
- کوردستان
- 8 تشرینی دووەم

دیمەنی جووتسایدی فیدراڵیی دوای کردنەوەی
ئاڤا نیوز
تیمێکی شارەزا شەقامی فیدراڵی لە قەزای کۆیە بەسەرکردەوە و لێکۆڵینەوەیان بۆ کردووە، چەندین کەموکوڕیییان دەستنیشانکردووە و بە مەترسی دەزانن بۆسەر شۆفێران.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای دواکەوتنێکی زۆر لە وادەی خۆی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو جووتسایدی فیدراڵ لە قەزای کۆیە کرایەوە، بەڵام مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێک ئیدارەی پارێزگای هەولێر دەیگووت لەسەر بودجەی ئێمە کارەکان کراون، لەبەرامبەردا لایەنێکی سیاسی کارەکانی بە سیاسی کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێک دوای کردنەوەی شەقامەکە تیمێکی بەدواداچوون کە لە ئەندازیاران و شارەزایان پێکهاتبوون سەردانی جووتسایدەکەی کرد لە قەزای کۆیە، ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی 11 لاپەڕەییان ئامادەکردووە و ئاراستەی پارێزگا کراوە و تێیدا هاتووە شەقامەکە کەموکوڕی هونەری زۆر تێدایە و مەترسییە لەسەر گیانی شۆفێران.
لە ڕاپۆرتەکەی تیمی بەدواداچووندا هاتووە؛ ئەم پڕۆژەیە لە نێوان دوو کۆمپانیادا ئاڵوگۆڕی پێکراوە، کۆمپانیای جێبەجێکاری یەکەم نەیتوانیوە بەشێوەیەکی باش کارەکان ئەنجام بدات و دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە، گرفت و ناڕوونی لەنێوان هەردوو کۆمپانیا هەبووە.
زانیاریی زیاتر: سەرەتا زیاتر لە شەش ملیار و 111 ملیۆن دینار بۆ شەقامەکە تەرخانکرا، دوای تەواوکردنی لە 40%ـی کارەکان، بەهۆی لاوازی هونەری و بوونی کێشەی یاسایی، کۆمپانیاکە نەیتوانی کارەکانی تەواو بکات و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی درا، بڕی دوو ملیار و 100 ملیۆن دیناری وەک شایستەی دارایی بۆ ئەژمارکرا.
دوای وەرگرتنەوەی پڕۆژەکە لە کۆمپانیای یەکەم، شارەوانی کۆیە دەرخستەیەکی دیکەی بۆ کرد و بە کۆمپانیایەکی تری سپارد و زیاتر لە پێنج ملیار و 798 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرایەوە، تا ئێستا گرێبەستەکەی واژۆ نەکردووە.
لەم نێوانە بڕی یەک ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە زیادکرا، کەچی لە دەرخستەی بنەڕەت کە بە کۆمپانیایەک درابوو دروستکردنی ژێرپردێکی تێدابوو بە درێژی 180 مەتر، بەڵام لە دەرخستەی دووەم ئەم بڕگەیە لادرا ئەگەرچی بڕگەیەکی زۆر گرنگ بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنەکەدا هاتووە؛ شەقامەکە و شۆڵدەرەکان بە ستانداردی پێویست دروست نەکراون، لاری و ناڕێکی زۆری تێدایە، ڕێڕەوی خێراکردنەوە و خاوکردنەوەکەی بە شێوەی ستاندارد نییە، ڕووناککەرەوەی تێدا نییە، دەرخستەی پڕۆژەکە کاری هێڵکاری تێدا نەکراوە، قەپاغی مەنهۆڵەکان دانەنراون، کێشەی ڕێڕەوی ئاوی هەیە و لەگەڵ چەندین گرفتی دیکە بە مەترسی دەزانرێت بۆ سەر شۆفێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






