ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- هەواڵ
- 8 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
خراپی شەقامی گوندی سوسێی ناحیەی شۆڕش، کە تەنیا چوار کیلۆمەتر و نیو دەبێت، بووەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆر لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گوندی سوسێی خۆشناوەتی، سەر بە ناحیەی شۆڕشی قەزای کۆیە، بۆ چەندین ساڵە چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی قیرتاوکردنی شەقامی گوندەکەیان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی دەکەن. خراپی رێگاوبان و نەبوونی ئاوی خواردنەوە ژیانێکی سەختی بۆ ئەو گوندنشینانە دروست کردووە، تا ئاستێک کە بە "گوندە بێ نازەکە" ناوی دەبەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: فەرهاد عەبدوڵڵا، یەکێک لە خەڵکی گوندەکە، بە ئاڤای وت، بەهۆی خراپی رێگاکەوە، ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی زۆریان بەردەکەوێت، هاوکات لە وەرزی زستاندا قوڕ و لیتە قوتابییان لە گەیشتن بە قوتابخانە دوادەخات و ڕێگر دەبێت.
قارەمان عومەر، دانیشتوویەکی دیکەی گوندەکە، بە ئاڤای وت، "گوندی ئێمە ناوی گوندە بێ نازەکەیە، بەهۆی خراپی ڕێگاکە ناتوانین تەنانەت جەنازەش ببەینە دوو قەبرستانەکەی سەرەوەی گوند."
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە کێشەی رێگاوبان، کەمئاوی گرفتی سەرەکی دیکەی گوندەکەیە. دانیشتوویەکی دیکە دەڵێت: "ئێمە ئاوی خواردنەوەمان نییە و بە دەبە و جەلیکان دەیگوازینەوە. بەهۆی بێ ئاویەوە، ڕەز و باخەکانمان وشک بوون."
لێدوانە فەرمییەکان: سۆران ئەکرەم، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "با ڕۆژی یەکشەممە تەواوی داواکارییەکانیان لە ڕێگەی موختارەوە بۆ ئێمە بهێنن، بەسەرچاو هەوڵی جدییان بۆ دەدەین و خزمەتیان دەکەین."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕەزامەندییان لەسەر دروستکردنی ڕێگاکە داوە، بەڵام گرفتی بودجەیان هەیە. ڕوونی کردەوە: "هەرکاتێک پارەی پێویست لە بانک هەبوو، دەست بە دروستکردنی دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






