حکومەتی هەرێمی کوردستان درۆنی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەرگریی شارستانی دابین دەکات
- هەواڵ
- 9 تشرینی دووەم

بەکارهێنانی درۆن بۆ ئاگرکوژاندنەوە
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێبەری سەلامەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان درۆنی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی دابین دەکات، بڕیاریشە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەست بن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە کاری لەسەر ڕێبەری سەلامەتی کردووە و ئەمساڵ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی، حەوت بەرگی ڕێبەری سەلامەتی بڵاوکرایەوە و دەبێتە بنەمایەک بۆ سیستمی ئاگرکوژێنەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، وەزارەتی ناوخۆ لە ئایندەیەکی نزیک درۆنی گەورە بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە باڵەخانەی بەرز دەخاتە بەردەست تیمەکانی بەرگری شارستانی، کە ئەم مانگە لە ڕاهێنانێکی نزیکی یەک مانگە گەڕانەوە و بوونە خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتیی بەکارهێنانی درۆن بۆ ئاگرکوژاندنەوە .
گوتیشی، لە کۆی سێ تاوەری 100 مەتری کە بۆ ڕزگارکردن و ئاگرکووژاندنەوە بە گوژمەی سێ ملیۆن و 750 هەزار یۆرۆ لەسەر داهاتی ناوخۆ کڕدراون، دووانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر و سلێمانی دابین کراون، لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا بۆ دهۆک دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






