ئاڤا نیوز
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی گشتیی هەڵبژاردن، ئەنجامی دەنگدانی تایبەتیش بڵاو دەکەینەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرانسەری پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی یەکشەممە بە دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد و ڕۆژی سێشەممەش بە دەنگدانی گشتیی کۆتایی دێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە.
لێدوانی تایبەت: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان بەڕووی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکاندا کراونەتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار دەنگدەرە و پێکهاتوون لە؛- پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆی کوردستان، دژەتیرۆر، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق، دەستەی حەشدی شەعبی و دەستەی دەروازە سنوورییەکان، جگە لەوەش زیاتر لە 26 هەزار ئاوارە ئەمڕۆ دەنگ دەدەن و 27 بنکەیان بۆ دابینکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ پێشلکارییەک تۆمار نەکراوە، تەنها چەند گرفتێکی هونەری هەبووە, ئەوانیش چارەسەر کراون.
لەبارەی ئەنجامەکانەوە: جومانە غەلای، گوت: ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاوناکەینەوە و تەنها ڕێژەی بەشدارییکردن بڵاودەکەینەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە کاریگەریی دروست نەکات لەسەر پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی کە بڕیارە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






