جەعفەر ئیمینکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەرخستنی لیستی پارتی
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
د. جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
د. جەعفەر ئیمینکی لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی ئاڤا جەختی لەوەکردەوە، کە کابینەی نۆیەم پرۆسەی ئاوادانکردنەوەی جوانتر کردووە و دەکرێت حیزبەکان لە خزمەتکردن لاسایی پارتی بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 37 ڕۆژ لە ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژادن، ڕۆژی 11-11-2025 پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانیش پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و دەنگی لە هەموو لایەنەکانی دیکەی کوردستان زیاترە بە بەدەستهێنانی ملیۆنێک و 75 هەزار و 840 دەنگ.
لێدوانی فەرمی: د. جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەرخستنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی د. جەعفەر ئیمینکی، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێژەی دەنگەکانی زیادی کردووە و پارتی لەسەر ئاستی عێراق 30 کورسی پەرلەمانی بەدەست دەهێنێت.
سەبارەت بە دەنگەکانی پارتی لە کەرکووک باسی لەوەکرد: پارتی لە کەرکووک دوو کورسی مسۆگەر کردووە و چاوەڕوانین تا یەکلابوونەوەی ئەنجامەکان چونکە ئەگەر 60% هەیە بگاتە سێ کورسی.
- بە ئەگەری 95% پارتی دیموکراتی کوردستان کورسییەکی لە دیالە بردووەتەوە و بۆ ئەوەش چاوەڕوانین تاوەکو ئێوارە ئەنجامەکان یەکلایی بکرێتەوە.
وەڵامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەنگی کۆتای مەسیحییەکان:
- بابەتی کۆتای مەسحییەکان بە سیاسیی کرابوو و سیناریۆییەکی فێڵکردنی تێدا بەکارهێنراوە کە ئەمە لە ئەجێندای پارتی دوورە و پێمان عەیبەیە پەنا بۆ ئەو شتانە ببەین، لیستی ڕایان کلدانی هاتبوون پێنج کورسی مەسحییەکانیان بۆ خۆیان بردبوو لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک، بەغدایان بۆخۆیان بردبوو، بەڵام باوەڕ ناکەین لە هەولێر و دهۆک و کەرکووک بتوانن کورسی بهێنن.
- برادەرانی یەکێتیی زۆر غەدرییان لە دەنگدەرانی خۆیان کرد، گوناهە دەنگی یەکێتی لە دهۆک بۆ نوێنەری ڕایان کلدانی بێت کە ئەو کەسە دژی خەڵکی کوردستانە و هۆکاری بڕینی مووچە مووچەخۆرانیشە.
- ئەوەی یەکێتی کردی هەڵەیەکی کوشندەبوو، هاتن 10 هەزار دەنگی یەکێتیان دا بە ڕەیان کلدانی ڕێژەی دەنگی پووچەڵیان بەرزکردەوە.
هۆکاری زیابوونی دەنگەکانی پارتی لە نەینەوا:
پارتی لە نەینەوا شەش کورسی هەیە و دەنگی پارتی لەو سنوورە تاوەکو ئێوارە دەگاتە 180 هەزار دەنگ و چاومان لەوەیە حەوت کورسی لەوناوچەیە بەدەست بهێنین.
نوور خالید شاکر لە نەینەوە یەکێکە لە کاندیدە گەنجەکانمان و دەنگێکی زۆری بەدەستهێناوە و دەگاتە نزیکە 30 هەزار دەنگی ئەو ناوچەیە.
خاڵی لاوازی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردن:
پارتی بەشێوەیەکی گشتیی لە سەر ئاستی قەزا و پارێزگاکان دەنگی زیادی کردووە، بەڵام وردمان نەکردووەتەوە بۆ ئاستی ناوچە بچووکەکان، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو لیژنەیەکی تایبەتمەندمان هەیە خاڵە لاوازەکانی پارتی دیاری دەکەین، بزانین لە کوێ دەنگمان کەمیکردووە و هۆکارەکەشی دیاری دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی تورکیا دەکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی تورکیا دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی داوای پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی ڕژێمی سەدام دەکات






