
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای هەشت ساڵ جارێکی دیکە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە، تەنانەت فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشێکی خانەنشینانیش دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی، هەشت ساڵە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە و تاوەکو ئێستا ساڵانە تەنیا سەرمووچەیان بۆ دەبەسترا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایان (415 هەزار و 879) کەسە و پلەبەرزکردنەوە سەرجەمیان دەگرێتەوە، جگە لەمان 81 هەزار مووچەخۆری دیکەش دەگرێتەوە، کە نزیکەی 50 هەزاریان خانەنشین و 31 هەزار و 698 مووچەخۆریش فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەستن.
زانیاریی زیاتر: ئەو خانەنشینانەی پلەبەرزکردنەوە دەیانگرێتەوە ئەو فەرمانبەرانن لە ساڵانی 2016 - 2024 خانەنشین کراون بێ ئەوەی پلەبەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت، لەگەڵ ئەو فەرمانبەر و مامۆستا گرێبەستانەی کراون بە هەمیشەیی، ماوەی خزمەتی گرێبەستیان بۆ هەژمار دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی دەستیپێکردووە و مانگێکی دیکە تەواو دەبێت، دوای ئەمان خانەنشینان و پاشان گرێبەستەکان پلەیان بەرزدەکرێتەوە". .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سۆران بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بگاتە ئەوەی تەعدا لە کورد بکرێت هەموو شتێک دەکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: دەرفەت هەبووایە وەک ساڵی 2014 هێزم بۆ كۆبانێ دەنارد




