
وێنەی دراوی عێراقی. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
نۆ ملیار دیناری پارەی قەرەبووی زیانمەندانی تیرۆر لە دیوانی پارێزگای دیالە دیار نامێنێت و چوار کەس بە تۆمەتی دزینی ئەو بڕە پارەیە دەستگیردەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی هەشت مانگدا کۆمەڵێک کەس ناوە ناوە لە دیوانی پارێزگاکە پارەیان بردووە و یەکێک لەوانەی ئەو کارەی کردووە بەرپرسی ژمێریاییە، دواتر گومان دروست دەبێت و لەڕێی وردبینی و لێکۆڵینەوەی چەند بەرپرسێکی دیوانی پارێزگاکە دزییەکە ئاشکرا دەکرێت.
لێدوانیی فەرمی: "پێنج کەس تۆمەتبارن بە دزینی ئەو بڕە پارەیە، تا ئێستا چواریان دەستگیرکراون، یەکێک لەوانە بەرپرسی ژمێریارییە لە دیوانی پارێزگای دیالە"، کەریم عەلی ئاغا، پارێزگاری بە وەکالەتی دیالە ئەمەی بە میدیا عێراقییەکان ڕاگەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بردنی ئەو پارەیە لە ڕێگەی چەکی بانکییەوە کراوە، هەر جارەو بڕە پارەیەک بردراوە، دوایینیان کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بووە، بڕی سێ ملیار دینار بووە.
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر دیار نەمانی ئەو بڕە پارەیە، ئەسما حەمید کەمبش، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





