حیزبی دەعوەی ئیسلامی مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید دەکات

شەیری بکە لە:
حیزبی دەعوەی ئیسلامی مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید دەکات

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز

لە کاتێکدا نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە، حیزبی دەعوەی ئیسلامی مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید دەکات.

وێنە گەورەکە: لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی 11ـی تشرینی ئەمساڵ و ڕاگەیاندنی گەورەترین فراکسیۆن لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، ناوی چەندین کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەهێنرێت. لەوانە عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ و حەمید شەتری، سەرۆکی هەواڵگری و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات: بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی شورای حیزبی دەعوەی ئیسلامی، بڕیاریامدا نووری مالیکی ئەمینداری گشتیی حیزبەکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکەین.

لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو بەر لە سەردانەکەی بۆ کوردستان نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "شەمس"، ڕایگەیاندبوو، سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە، دیارترینیان قەیرانی داراییە." هاوکات ڕەتیشیکردەوە بڕیارێک لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی هەبێت " بۆ ئەوەی سوودانی لە پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت" بێبەش بکات.

ئەوەی لەوباریەوە دەگوترێت: پەیمانگەی واشنتنی ئەمریکی ڕایدەگەیێنێت، سەرەڕای باشی پەیوەندی بەغدا و واشنتن و دەستکەوتەکانی محەممەد شیاع سوودانی، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی نزیک لە ئێران لەوانەیە پۆستی سەرۆکوەزیران بەدەستەوە بگرن.  هۆشداری دەدات لەوەی عێراق نەبێتەوە "گۆڕەپانی شەڕ"ـی نێوان ئەمریکا و ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ