ئیکۆ عێراق: وەزارەتی دارایی زۆرترین خەرجی هەبووە لە 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵ
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش

لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق و 50 هەزار دیناری عێراق
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق هۆشداریدەدات لە "بەردەوامبوونی خەرجییە ناپێویستەکان جگە لە مووچە، کە فشارەکان لەسەر بودجەی گشتی زیاتر دەکات، کە لە بنەڕەتدا کێشەی کورتهێنانی گەورەی هەیە."
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا خەرجی و داهاتەکانی هەشت مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، کە تێیدا کۆی خەرجییەکانی عێراق گەیشتووەتە 87 تریلیۆن و 478 ملیار دینار، لەکاتێکدا کۆی گشتی داهاتی ئەو هەشت مانگە 82 ترلیۆن و 377 ملیار و 552 ملیۆن و 620 هەزار و 313 دینار بووە. کورتهێنانیش زیاتر لە پێنج تریلیۆن دینارە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕوانگەی ئیکۆ عێراق وەزارەتەکانی دارایی، ناوخۆ و پەروەردە زۆرترین خەرجییان هەبووە لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2025. خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی گەیشتووەتە 16.2 ترلیۆن دینار لە ڕیزبەندی یەکەم دێت، دوای ئەو وەزارەتی ناوخۆ بە 8.8 ترلیۆن دینار و پاشان وەزارەتی پەروەردە بە 7.8 ترلیۆن دینار دێت.
لەهەمان کاتدا: بەگوێرەی ئیکۆ عێراق، "خەرجییە بەرزەکانی وەزارەتەکان تەنیا پەیوەندی بە مووچەوە نییە، بەڵکو خەرجییەکانی دیکەش دەگرێتەوە."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەکە، "کۆی گشتی خەرجیی بەکاربردن لەلایەن وەزارەتەکانی عێراق لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2025 گەیشتووەتە 58 ترلیۆن دینار، خەرجییەکانیش بەسەر مووچەی فەرمانبەران و کڕینی پێداویستی و خزمەتگوزارییەکان و ناردنە دەرەوە، دابەش دەبن.
خاڵە ئەرێنییەکان: ڕوانگەکە ئەوەشی خستەڕوو کە "کەمترین وەزارەت کە خەرجییان هەبووە، وەزارەتی گەیاندنە و دواتر وەزارەتی ژینگە دێت."
ژمارەکان وا دەڵێن: وەزارەتی دارایی: 16 ترلیۆن و 222 ملیار و 206 ملیۆن و 35 هەزار و 523 دینار.
• وەزارەتی ناوخۆ: 8 ترلیۆن و 889 ملیار و 453 ملیۆن و 826 هەزار و 753 دینار
• وەزارەتی پەروەردە: 7 ترلیۆن و 849 ملیار و 890 ملیۆن و 573 هەزار و 104 دینار
• وەزارەتی بەرگری: 5 ترلیۆن و 563 ملیار و 491 ملیۆن و 761 هەزار و 998 دینار
• وەزارەتی تەندروستی: 4 ترلیۆن و 814 ملیار و 88 ملیۆن و 863 هەزار و 274 دینار
• وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: 4 ترلیۆن و 216 ملیار و 415 ملیۆن و 226 هەزار و 176 دینار
• وەزارەتی بازرگانی: 3 ترلیۆن و 438 ملیار و 115 ملیۆن و 22 هەزار و 802 دینار
• وەزارەتی کارەبا: 3 ترلیۆن و 362 ملیار و 849 ملیۆن و 238 هەزار و 10 دینار
• وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: 2 ترلیۆن و 24 ملیار و 460 ملیۆن و 885 هەزار و 734 دینار
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبی دەعوە مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مالیکی دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ عومان بە یارییە ئاگرینەکان یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسێکی جیهانی: عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگیی گەورەی ئابووری دەبێتەوە
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت






