کۆمەڵی دادگەری: لەبارەی بەشداریکردن لە پەرلەمان و حکومەت خۆمان یەکلا نەکردووەتەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش

لۆگۆی کۆمەڵیی دادگەری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمەڵی دادگەریی كوردستان كە لە لەماوەی ڕابردوودا بڕیاری دا بەشداریی لە پەرلەمانی كوردستان نەكات، بەڵام ئێستا لەنێو سەركردایەتیی حیزبەكەدا بۆچوونی بەرامبەر دروست بووە و داوا دەكرێت لە پەرلەمان و حكومەت بەشدار بن، سەركردەیەكی حیزبەكەش ئاماژە بە ئەوە دەكات كە هێشتا یەكلا نەبوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان بەردەوامن، پارتی وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردن لەگەڵ یەکێتی چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆی کردووە، ئێستاش لایەنەکانی دیکە دەیانەوێت بەشدار بن.
لێدوانی فەرمی: شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "تاوەكوو ئێستا دیار نییە كە بەشداری لە پەرلەمانی کوردستان دەكەین یان نا، ئەگەر بەشداری لە پەرلەمان نەكەین بێگومان بەشداری لە حكومەتیشدا ناكەین."
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری لە چوار بازنە 64 هەزار و 710 دەنگی هێناوە و سێ کورسی بەدەستهێنا، کورسییەک لە هەولێر و دوو لە سلێمانی.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 26-10-2024، سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری بڕیاری دا بەشداری لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات، بەڵام دوای ئەوە هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچوو لە بازنەی سلێمانی بایکۆتی شکاند و بوو بە پەرلەمانتار، ئێستا تەنیا دوو کاندیدی ماوە کە سوێندی یاسایی بخۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 11 خولەک لەمەوپێش
هەڵبژاردن لە عێراق: لە نێوان پەیمانی نووسراو و محاویلەی کارەبادا
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک گەڕەکی بازیان بێ خزمەتگوزاریین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 30%ـی کارەکانی دووسایدی هەولێر – کۆیە تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ عومان بە یارییە ئاگرینەکان یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک گەڕەکی بازیان بێ خزمەتگوزاریین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 30%ـی کارەکانی دووسایدی هەولێر – کۆیە تەواو بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی پشتیوان و بەرەی دژی سوودانی بۆ بوونەوە سەرۆکوەزیران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی خۆی فێری عەرەبی دەکات بۆ پۆستی سەرۆککۆمار






