سوننەکان هاوپەیمانێتییان ڕاگەیاند و دەڵێن لەمەدوا یەکڕیز و یەکهەڵوێست دەبن

شەیری بکە لە:
سوننەکان هاوپەیمانێتییان ڕاگەیاند و دەڵێن لەمەدوا یەکڕیز و یەکهەڵوێست دەبن

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی لایەنە سوننەکان لە ماڵی خەمیس خەنجەر

ئاڤا نیوز

لایەنە سەرەکییەکانی پێکهاتەی سوننە کە خاوەنی 66 کورسیین، هاوشێوەی "چوارچێوەی هەماهەنگی"ـی شیعەکان هاوپەیمانێتییەکی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکردەی لایەنە سوننییەکان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم، موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانی حەسم و بەدر فەحل، پارێزگاری سەڵاحەددین، لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کۆبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند: ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی "ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی" وەک چەتری کۆکەرەوەیان، کە هەڵوێستەکان هەماهەنگ دەکات و دیدگا و بڕیارەکان سەبارەت بە پرسە سەرەکییە نیشتمانییە جۆراوجۆرەکان یەکدەخات، هاوکات هەنگاوی هاوبەشی نێوان سەرکردەکان و لایەنە سیاسییەکان پتەوتر دەکات کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات و ئەدای سیاسی باشتر بکات.

شێوازی جێبەجێکردن: لایەنەکان ڕێککەوتنیان کرد کە ئەنجوومەنەکە بەشێوەیەکی خولی بە درێژایی خولی شەشەمی پەرلەمان کۆبوونەوە بکەن. سەرکردەکان دووپاتیان کردەوە، ئەنجوومەنەکە کراوە دەبێت بەرامبەر بە هەموو هاوبەشە نیشتمانییەکان، پابەند دەبێت بەو بنەما هاوبەشانەی کە یەکێتی و سەقامگیری عێراق و مافی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزن بەبێ جیاوازی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ