
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە حکومەتی ئێران ڕایدەگەیێنێت، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، پەیامێکی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێرانی، گەیاندووەتە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ کۆشکی سپی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 18-11-2025 محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی کە بۆ "بەغداد ئەلیەوم" قسەی کردووە، پەیامەکە بە ڕەزامەندی عەلی خامنەیی، ڕابەری ئێران، نێردراوە و تێیدا ئامادەیی تارانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن "بەبێ مەرجی پێشوەختە" ڕاگەیاندووە. سەرچاوەکە دووپاتیکردەوە کە لایەنی ئێران داوای "گفتوگۆیەکی ڕاستگۆیانە"ـی کردووە کە پشت بە دیکتاتۆرییەت یان سەپاندنی هەڵوێست نەبەستێت.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە کە پەیامەکەی پزیشکیان جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە ئێران "داوای شەڕ ناکات" و گفتوگۆکان لە کاتی سەردانەکەی شازادە محەممەد بن سەلمان لەبارەی ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە نێوان تاران و واشنتن کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕاپۆرتەکانی ڕەتکردەوە کە باس لە داواکردنی تاران لە سعوودیە دەکەن بۆ نێوەندگیری لە واشنتن بە مەبەستی زیندووکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییە ڕاگیراوەکان.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: بەقائی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا وتی: پەیامەکەی پزیشکیان بۆ شازادەی جێنشینی سعوودیە "تەنیا پەیامێکی سوپاسگوزاری" بووە سەبارەت بە هەوڵەکانی سعوودیە بۆ ئاسانکاریکردنی گەڕانەوەی حاجییانی ئێران لە کاتی جەنگدا و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "نێوەندگیری لە بنەڕەتدا پێشنیاز نەکراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت






