ئەمڕۆ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە لای ئۆجەلان

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە لای ئۆجەلان

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ هەرسێ ئەندامی شاندی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی دەچنە دوورگەی ئیمڕاڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاویان کردووەتەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەندامانی شاندەکە بە هەلیکۆپتەر دەگەنە دوورگەی ئیمڕاڵی و تەواوی ئامادەکارییەکانیش لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ـەوە ڕێکخراون.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەندامانی شاندەکە پێکدێن لە هەریەک لە گوڵستان کڵچ کۆچییغیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا؛ حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و پەرلەمانتاری ئەم پارتە و فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی و هەڵبژاردن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی 21-11-2025 کۆمیسیۆنەکە بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی ئەندامانی، بڕیاری دا شاندێک پێکبهێنێت تاوەکو سەردانی ئۆجەلان بکات، دوێنێ شاندەکە داواکاری پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد بۆ چوونە لای ئۆجەلان و وەزارەتی دادیش ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دەربڕی.

لەلایەکی دیکەوە: هەرچەند ژمارەیەک ئەندامیان هەیە لە کۆمیسیۆنەکە، بەڵام جەهەپە وەک گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا و بەرەی ڕێگای نوێ کە لە سێ پارتی پاشخان ئیسلامی پێک هاتووە ڕەتیان کردەوە بەشدار بن لە شاندەکەدا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ