
نیکۆلاس مادۆرۆ و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
بەپێی هەواڵێکی ئاکسیۆس ترەمپ پلانی خۆی بۆ قسەکردنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ بە ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ قسەکردنەکە دیاری نەکراوە، کە ئەم هەنگاوە نوێیە لە کاتێکدایە واشنتن مادۆرۆی وەک تیرۆریستێکی بواری ماددە هۆشبەرەکان ناساندووە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە راوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە کە لە پلانیدایە راستەوخۆ پەیوەندی بە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلاوە بکات. ئەم هەنگاوەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە واشنتن سەرۆکی ڤەنزوێلای وەک سەرۆکی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیاریی بەرپرسانی ئیدارەی ئەمەریکا، بڕیارەکەی ترەمپ خاڵێکی وەرچەرخانە لە سیاسەتی گوشاری سەربازی بۆ سەر ڤەنزوێلا، ئەوەش وەک ئاماژەیەکە کە لەم کاتەدا ئەمەریکا نیازی نییە هێرشی مووشەکی یان هێرشی زەمینی راستەوخۆ بکاتە سەر ئەو وڵاتە.
لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئاگادار لە کۆشکی سپی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: لەم قۆناغەدا هیچ کەسێک پلانی ئەوەی نییە بچێتە ناو ڤەنزوێلا بۆ ئەوەی تەقە لە مادۆرۆ بکات یان دەستگیری بکات، ناتوانین بڵێین هەرگیز ئەوە ڕوونادات، بەڵام لە ئێستادا ئەوە پلانەکە نییە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد کە ستراتیژیی ئێستای ئەمەریکا بریتییە لە تەقاندنەوەی ئەو بەلەمانەی ماددەی هۆشبەر دەگوازنەوە و وەستاندنی پرۆسەی قاچاخچێتییەکە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە تا ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە و بابەتەکە تەنها لە قۆناغی ئامادەکاریدایە، کە جێگای ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا بە فەرمی گرووپی Cartel de los Solesی کە بنکەکەی لە ڤەنزۆێلایە، خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






