نێچیرڤان بارزانی جەخت لە نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتان دەکاتەوە
- کوردستان
- 25 تشرینی دووەم

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، تیایدا جەخت لە نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و بەردەوامی لە هەوڵدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی تووندوتیژی و جیاکاری دژی ئافرەتان دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: رۆژی 25ی تشرینی دووەم لەساڵی 1999ەوە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەک رۆژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژ بەژنان دیاری كراوە، لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە بۆ ماوەی 16 رۆژ هەڵمەتێكی نیشتمانی ڕادەگەیەنرێت، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەنديى نەگۆڕمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ئازادی و یەکسانی و شکۆی مرۆیی تيايدا سەروەر بێت، دووپات دهكهينهوه. له ههوڵدان و كاركردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی تووندوتیژی و جیاکاری دژی ئافرەتان، بهردهوام دهبين.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، به ڕێزهوه یادی هەموو ئەو ئافرهتانه دەکەینەوە کە بە هۆی تووندوتیژییەوە گيانيان لەدەست دا و هاوسۆزیی قووڵمان بۆ خێزانەکانیان دەردەبڕین، دڵنهوايى بۆ خێزانهكانيان تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێگهگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە و بنیاتنانی ژینگەیەکی ئارام دەبێت کە پارێزگاری لە هەموو ژنێك بکات لە هەر پێگە و بارودۆخێکدا بێت.
ئەمەش بزانە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشكردووە، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان کۆڵەکەیەکی سەرەکیی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، دادپەروەر، پێشکەوتوو و ئارامه بۆ هەمووان، داهاتووی کوردستان، پەیوەستە بە تواناسازیی ئافرەتان و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کارایان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






