تووندوتیژی خێزانی لە هەولێر کەمبووەتەوە و  ئاشتەوایی زیاد بووە

شەیری بکە لە:
تووندوتیژی خێزانی لە هەولێر کەمبووەتەوە و  ئاشتەوایی زیاد بووە

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان

ئاڤا نیوز

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا ڕێژەی سکاڵاکانی تووندوتیژی خێزانی لە سنووری پارێزگای هەولێر کەمیکردووە، لە بەرامبەریشدا ژمارەی کەیسەکانی ئاشتەوایی زیادی کردووە.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دامودەزگا و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و ژمارەیەک یاسا و بڕیار و ڕێنمایی و ڕێکاری تایبەت کاری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان کردووە، ئەم هەوڵانەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووندوتیژی کردووە، لە هەمان کاتیش چارەسەر و ئاشتەوایی بۆ زۆرێک لە کێشە و حاڵەتەکانی تووندوتیژی کراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکان و کار و چالاکییەکانمان، تووندوتیژی خیزانی لە پاریزگای هەولێر کەمبووەتەوە، لە بەرامبەردا ژمارەی ئاشتەوایی زیادی کردووە.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، سکاڵاکانی تووندوتیژی خێزانی و تووندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ساڵی 2022 ەوە بۆ ساڵی 2025 دا، هەزار و 420 سکاڵا کەمبووەتەوە، بەمجۆرەی خوارەوە: 

لەساڵی 2022 : چوار هەزار و 67 سكاڵا تۆمار کراون

لەساڵی 2023 : سێ هەزار و 834 سکاڵا تۆمارکراون

لەساڵی 2024 : سێ هەزار و 622 سکاڵا تۆمار کراون

لە یازدە مانگی یەکەمی ساڵی 2025: دوو هەزار و 647 سکاڵا تۆمار کراون

لە لایەکی دیکەوە: لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو دوو هەزار و 613 خێزان ئاشتەواییان بۆ کراوە و توانراوە ئەو خێزانانە لە هەڵوەشانەوە بپارێزرێن، بەمجۆرە: 

هەزار و 663 خێزان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، ئاشتەواییان بۆ کراوە:

393 خێزان لە ساڵی 2023

582 خێزان لە ساڵی 2024

688 خێزان لە یازدە مانگی یەکەمی ساڵی 2025

950 خێزانیش لە ڕێگەی لیژنەی ئاشتەوایی خێزانی ئاشتەواییان بۆ کراوە

201 خێزان لە ساڵی 2022

203 خێزان لە ساڵی 2023

285 خێزان لە ساڵی 2024

261 خێزان لە 11 مانگی یەکەمی ساڵی 2025

کاریگەری و لێکەوتەکان: هەوڵەکانی ئاشتکردنەوەی خێزانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی تووندوتیژییەکان و ڕێژەی جیابوونەوە، بەجۆرێک لە ساڵی 2022 ەوە بۆ ساڵی 2025، دوو هەزار و 343 حاڵەتی جیابوونەوە کەمیکردووە، بەمجۆرە: 

ڕێژەی جیابوونەوە لە ساڵی 2022: پێنج هەزار و 625 کەیس

ڕێژەی جیابوونەوە لە ساڵی 2023:پێنج هەزار و 857 کەیس

ڕێژەی جیابوونەوە لە ساڵی 2024:سێ هەزار و 878 کەیس

ڕێژەی جیابوونەوە لە یازدە مانگی یەکەمی ساڵی 2025: سێ هەزار و 282 کەیس

باکگراوند: لە ماوەی چوار کەمتر لە چوار ساڵدا، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، ژمارەیەکی زۆر لە کار و چالاکی و هەڵمەتی هۆشیاری و بەرنامەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن و سۆشیال میدیا و کورتە ڤیدیۆی و چەندین چالاکی دیکەی ئەنجامداوە، تێیدا 55 هەزار و 582 کەس بەشێوەی ڕاستەوخۆ و پێنج ملیۆن و 464 هەزار و 180 کەس بەشێوەی ناراستەوخۆ لەو هەڵمەت و کاروچالاکییانە لێی سوودمەندبوونە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ