سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکا کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکا جەختی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق کردووەتەوە، کە ڕەنگدانەوەی خواستی تەواوی گەلی عێراق و لەسەر بنەمای دەستوور بێت، هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جوشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کرد.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، هاوکات هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆک بارزانی کرد، سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکانی عێراقی کرا، لەپێناو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق.

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خستووەتە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێ کە ڕەنگدانەوەی خواستی تەواوی گەلی عێراق و لەسەر بنەمای دەستوور بێت.
- لەبارەی هەرێمی کوردستانیش سەرۆک بارزانی، جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆکان کردەوە لە نێوان هەموو لایەنە کوردستانییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی تری ئەو دیدارە گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی باسیان لێوەکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە