
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تا دێت پاڵپشتی و دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" زیاتر دەبێت، لای خۆیەوە ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەنگدانی بە هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: یەکێتی تۆپی پێی جیهان (FIFA)، هاندەرانی یانەی زاخۆی وەک یەکێک لە سێ بەربژێرانی بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" بۆ باشترین هاندەرانی ساڵی 2025 دەستنیشان کردووە، دیار کردنی براوەی ئەم خەڵاتەش لە نێوان ئەم سێ بەربژێرە، بە دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی(FIFA) یەکلایی دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاندووە: جێگەی دڵخۆشییە، تیمێکی وەرزشی کورد ببێتە یەکەم، بۆیە من دەنگ بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەدەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەنگدان بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی فیفا دەبێت، دەنگدانیش تا 28ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ئەو بەربژێرەی زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت، خەڵاتەکە دەباتەوە.
بۆچی گرنگە: ساڵانە یەکێتی تۆپی پێی جیهان باشترینەکانی تۆپی پێ خەڵات دەکات (باشترین یاریزان و ڕاهێنەر و گۆڵکار) لە ئاستی کوران و کچان، باشترین پێکهاتە و جوانترین گۆڵ و باشترین هاندەر، ئەگەر هاندەرانی یانەی زاخۆ خەڵاتیەکە ببەنەوە ئەوا لەگەڵ باشترینەکانی جیها خەڵاتی "زەبێست" دەباتەوە.
باکگراوند: بەربژێرکردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە دوای ئەوە دێت کە هاندەرانی یانەی زاخۆ، لە وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە پێش دەستپێکردنی یاری یانەکەیان لە بەرامبەر یانەی حدود، 30 هەزار بوکەڵەیان هەڵدایە ناو یاریگا، بوکەڵەکانیش کۆکرانەوە و بەخشرانە منداڵانی نەخۆش، بەتایبەت ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






