
دیمەنی کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کۆبوونەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس ڕایگەیاند، پێویستە هەنگاوی جددی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە عێراق بنرێت، کار بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای فیدڕاڵی بکرێت، ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت، کار لە سەر دانانی یاسای نەوت و غاز بکرێت بەپێی دەستوور و دەستوور وەکخۆی جێبەجێ بکرێت، ڕۆژی سێشممەش یەکگرتوو، دەستپێشخەرییەكی پێشكەش بە لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستان کرد، تیایدا ژمارەیەک داواکاری ئاڕاستەی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کردووە کە هاوتەریبن لەگەڵ پەیامەکانی سەرۆک بارزانی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کردووە و لەبارەی یەکخستنی لایەنە کوردییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
زانیاریی زیاتر: شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتی هەریەک لە عەلی حوسێن و پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی، شاندەکەی یەکگرتوو بە سەرۆکایەتیی هادی عەلی، یاریدەدەری ئەمینداری یەکگرتوو، ئەندامێتی هەریەک لە سەڵاحەددین بابەکر و محەممەد هاودیانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەڵاحەددین بابەكر، گوتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندووە، داوای كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ چۆنیەتی گفتوكردن و پاراستن و دابینكردنی دەستكەوتەكان و بەدەستهێنانی بەركەوتەكانی هەڵبژاردن و مافە ڕەواكەكانی هەرێمی كوردستان دەکەین.
بە گوتەی گوتەبێژەکەی یەکگرتووی ئسیلامی لە نەخشەڕێگاكەدا هێڵە سوورەكانی هەرێمی كوردستان وەك (مووچە و بودجە و ماددەی 140 و یاسای نەوت و غاز و پێشمەرگە ) دیاریکراون و بە مەرجگیراون بۆ پاڵپشتیكردن و دەنگدان بە سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






