بانکی ناوەندی لەبارەی داهاتی کەسە ناودارەکانی سۆشیال میدیاوە هۆشداری بە بانکەکان دەدات

شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندی لەبارەی داهاتی کەسە ناودارەکانی سۆشیال میدیاوە هۆشداری بە بانکەکان دەدات

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی داهاتی کەسە ناودارەکانی سۆشیال میدیاوە هۆشداریدا بە بانکەکان و دەڵێت، چەند کارێکی ناودارەکانی سۆشیال میدیا مەترسیدارە و دەچێتە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بۆیە لەکاتی گومان لە داهات و جوڵەی پارەی هەژمارەکانیان دەستبەجێ ڕێکاریان لە دژ بگرنەبەر.

 

وێنە گەورەکە: ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەزاران کەسی ناسراو دەرکەوتوون کە لە یەک کاتدا بە پارەی ڕیکلام، کاری بازرگانی و خێرخوازیی و چەندین ڕێگای دیکەوە داهات پەیدا دەکەن و وەک خۆیان دەڵێن بەشێکی کەمی داهاتی کارە خێرخوازییەکانیان بۆ خۆیانە، بەڵام ئەم داهاتانە کەمترینیان بە چاودێریی دەزگا فەرمییەکاندا تێدەپەڕن، بەوەش ناوداربوون لە سۆشیال میدیاکان بووەتە یەکێک لە خێراترین ڕێگاکان بۆ خۆدەوڵەمەندکردن، گەنجانیش زیاتر سوودمەندی ئەم شێوازەی بەدەستهێنانی پارە و سەرمایەن.

 

نووسراوی فەرمی: بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکدا کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 24ـی تشرینی دووەم، ئاڕاستەی بانکەکانی کردووە ئاماژەی بەوەشكردووە، ناودارەکانی سۆشیال میدیا ئەو کەسە ئاساییانەن کە بەهۆی کارێک یان قسەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسراون و دەرکەوتوون، ئێستاش بەهۆی ئەو دەرکەوتنەیان و ڕیکلاکردنیان بۆ کاڵا و شوێنەکان، داهاتێکی گەورە و بەردەوامیان دەستکەوێت، دەستاودەستی ئەو پارەیەش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر سیستمی دارایی و دەبێت لەژێر چاودێری هەوڵەکان بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستکەوتنی داهاتی نامەشروع و نایاسایی، بۆیە پێویستە بانکەکان چەند ڕێککارێک بگرنەبەر.

 

ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی بۆ بانکەکان: 

 

-بەهۆی هەمەجۆریی داهات و سەرچاوەکانی پارە پەیداکردنیان، وەک بەکارهێنەرێکی بانکی بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن چونکە لەوانەیە ناویان لە پرۆسەی گوماناوی جوڵەی پارەدا بەکاربهێنرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

 

- لەکاتی کردنەوەی هەژمار و نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان وەک هەژمارێکی مەترسیداری فرەڕەهەند مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، داوای گرێبەستی پارەی ڕیکلام و داهاتەکانیان لێبکەن و دڵنیابن کە گرێبەستەکان وەهمی نین، هەروەها داوا لە ناودارەکان بکەن لەکاتی کردنەوەی هەژمار لینکی سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بنێرن و خۆتان چاودێری لایک و بینەرەکانیان بکەن.

 

-دەبێت ناودارەکان ئەو لایەنە ئاشکرابکەن کە لە چالاکییەکانیاندا پشتیوانییان دەکەن، چاودێری لایڤەکانیان و بڕی ئەو پارانەش بکرێت کە بۆیان دێت تا دواتر بەراوردی داهاتەکانیان بکەن، چاودێری ئەو هەژمارانەش بکەن کە پارە دەخەنەسەر هەژمارە بانکییەکانیان و بزانن گومانلێکراونین.

 

-ئەگەر دەرکەوت چالاکییەکان لەگەڵ داهاتەکەیدا یەکناگرێتەوە و لە هەژماری ترەوە بێ هۆکار پارەی بۆ دێت یان هەژماری بەناوی خزم و کەسوکاری کردووەتەوە و پارە بۆ ئەوان دەچێت، دەستبەجێ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە ئاگادار بکەنەوە.

 

-ئەگەر کەسە ناودارەکە جوڵەی گەورەی بە پارە کرد بۆ کڕینی موڵک و ئۆتۆمبێلی گرانبەها کە لەگەڵ داهاتەکەیدا یەکینەدەگرتەوە، یان وەبەرهێنانی لە زێر و بابەتی دیکەی دوور لە بواری خۆیدا کرد، یانیش لەگەڵ لایەنی سزادراو لە ئاستی نێودەوڵەتی  و لایەنی گومانلێکراودا مامەڵەی کرد، هەموو ئەو جوڵانەی دەچنەچوارچێوەی بەدەستهێنانی پارە بەشێوەی نایاسایی و دەبێت ڕێکاری لە دژ بگیرێتەبەر.

 

هەمان ڕێککار دژی ئەوانەش دەگیرێتەبەر کە بەناوی ئەندامانی خێزانەکەیان جووڵە بە پارە دەکەن، زوو زوو ناوی هەژمارەکانیان دەگۆڕن، کاری بازرگانیی و خێرخوازی تێکەڵ دەکەن، لەگەڵ چەند ناودارێکی دیکە بۆ چالاکییەک یەکدەگرن تا پارەی بەدەستهاتوو بزرببێت یان پاڵپشتی لەلایەنی سزادراو لە ئاستی نێودەوڵەتی وەردەگرن.

 

نووسراوە فەرمییەکان:

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ