
عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و یارمەتیدانی سوپای پاسدارن، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا خراوەتە لیستی ڕەش، بەمەش بۆشایی یاسایی لە لیژنەی ئۆڵۆمپی دروستبووە و دوور نییە زیانی گەورە لە وەرزشی عێراق بدات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 09-10-2025 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و عەلی موفتنی برای خستە لیستی ڕەش، بەتۆمەتی دانانی بانکێکی بازرگانی و سپیکردنەوەی پارە و هاوکاریکردنی سوپای پاسداران و کەتائیبی حیزبوڵڵا، ئەمەش دۆخێکی ناهەمواری لەوەرزشی عێراق هێناوەتە ئاراوە.
داواکاری فەرمی: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی، داوای لە لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق کردووە کە دەبێت عەقیل موفتن لە کارەکەی لابدرێت، بەڵام ناوبراو پێداگرە لەسەر مانەوە و لەڕێگەی چەند پارێزەرێکەوە کار لەسەر ئەوە دەکات سزاکانی لەسەر لاببرێت، ئێستا بەشێوەی کاتی عەبدولسەلام خەلەف، جێگری یەکەمی عەقیل موفتن؛ ئەرکەکانی ڕایی دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی كوردستان؛ بە ئاڤای گوت، "ئەگەر پێداگری موفتن بۆ مانەوە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت و لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە یاساییە نەنێت چ بە دانانی لیژنەی کاتی یان ئەنجامدانی هەڵبژاردن، چارەنووسی وەرزشی عێراق بەرەو داڕمان دەچێت، عێراق لە چالاکییە وەرزشییە جیهانییەکان سڕ دەکرێت."
ئەمەش بزانە: سڕکردنی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەو یاریزانە کوردانەی بەناوی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەکەن، بێبەش دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






