سەرژمێری کۆتایی دانیشتووان: هەولێر لە ڕووی دانیشتووانەوە گەورەترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە
- ڕاپۆرت
- 7 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی قەڵای هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و خانووبەرەی عێراقی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە. بەپێی ئەم سەرژمێرییە، هەولێر لە ڕووی دانیشتوانەوە گەورەترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە، کۆی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش بە گشتی جگە لە کەرکووک ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 519 هەزار و 129 کەس، کە دەکاتە 14.13% کۆی دانیشتووانی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و خانووبەرەی عێراقی بەگوێرەی پۆلێنبەندییەکان بۆ هەر پارێزگایەک و شار و شارۆچکەیەک بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 24-02-2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەکان، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە. ئەوکات ژمارەی هەر پارێزگایە بە جیا ئاشکرا نەکرابوو.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 519 هەزار و 129 کەس، کە بەم شێوەیە دابەش بووە:
پارێزگای هەولێر:
• دانیشتووان: دوو ملیۆن و 517 هەزار و 534 کەس.
• ڕەگەز: 50.21% نێر و 49.79% مێ.
• ژینگە: 83.5% شارنشین و 16.5% گوندنشین.
• تێکڕای قەبارەی خێزان: 4.67 کەس.
• خاوەندارێتی خانوو: 67.03% موڵکی خۆیانە یان هی دایک و باوکن.
• خزمەتگوزارییەکان: 90.98% ئاوی خواردنەوەی حکومییان هەیە، بەڵام تەنیا 19.68% تۆڕی ئاوەڕۆی گشتییان هەیە.
دابەشبوونی دانیشتووان بەپێی قەزاکان:
• هەولێر (ناوەند): یەک ملیۆن و 288 هەزار و 538 کەس.
• دەشتی هەولێر (بنەسڵاوە): 315 هەزار و 266 کەس.
• سۆران: 179 هەزار و 596 کەس.
• خەبات: 148 هەزار و 47 کەس.
• کۆیە: 110 هەزار و 172 کەس.
• پیرمام: 96 هەزار و 713 کەس.
• هەریر: 63 هەزار و 587 کەس.
• مێرگەسۆر: 61 هەزار و 866 کەس.
• قوشتەپە: 54 هەزار و 622 کەس.
• شەقڵاوە: 44 هەزار و 172 کەس.
• عەنکاوە: 40 هەزار و 708 کەس.
• خەلیفان: 39 هەزار و 909 کەس.
• چۆمان: 28 هەزار و 150 کەس.
• ڕواندز: 26 هەزار و 979 کەس.
• سیدەکان: 19 هەزار و 209 کەس.
پارێزگای سلێمانی:
• دانیشتووان: دوو ملیۆن و 401 هەزار و 724 کەس.
• ڕەگەز: 50.58% نێر و 49.42% مێ.
• ژینگە: 89.0% شارنشین (بەرزترین ڕێژەی شارنشینی لە عێراقدا).
• تێکڕای قەبارەی خێزان: 4.25 کەس (کەمترین قەبارەی خێزان لە عێراقدا).
• خاوەندارێتی خانوو: 72.17% موڵکی خۆیانە یان هی دایک و باوکن.
• خزمەتگوزارییەکان: 82.29% ئاوی خواردنەوەی حکومییان هەیە و 85.48% تۆڕی ئاوەڕۆی گشتییان هەیە (باشترین ڕێژەی ئاوەڕۆ لە کوردستان).
دابەشبوونی دانیشتووان بەپێی قەزاکان:
• سلێمانی (ناوەند): یەک ملیۆن و 56 هەزار و 67 کەس.
• کەلار: 213 هەزار و 452 کەس.
• ڕانیە: 197 هەزار و 700 کەس.
• پشدەر: 140 هەزار و 688 کەس.
• هەڵەبجە: 113 هەزار و 926 کەس (تێبینی: لەم ئامارەدا هێشتا لەسەر سلێمانی ئەژمار کراوە).
• چەمچەماڵ: 109 هەزار و 502 کەس.
• سەید سادق: 93 هەزار و 247 کەس.
• دوکان: 75 هەزار و 167 کەس.
• شارەزوور: 73 هەزار و 776 کەس.
• حاجیاوا: 66 هەزار و 788 کەس.
• دەربەندیخان: 56 هەزار و 146 کەس.
• بازیان: 53 هەزار و 167 کەس.
• پێنجوێن: 52 هەزار و 251 کەس.
• کفری: 50 هەزار و 714 کەس.
• شارباژێڕ: 19 هەزار و 646 کەس.
• خانەقین: 18 هەزار و 54 کەس.
• قەرەداغ: 7 هەزار و 590 کەس.
• ماوەت: 3 هەزار و 843 کەس.
پارێزگای دهۆک:
• دانیشتووان: یەک ملیۆن و 599 هەزار و 871 کەس.
• ڕەگەز: 50.38% نێر و 49.62% مێ.
• ژینگە: 79.6% شارنشین و 20.4% گوندنشین.
• تێکڕای قەبارەی خێزان: 6.06 کەس (گەورەترین قەبارەی خێزان لە هەرێمی کوردستاندا).
• خاوەندارێتی خانوو: 72.15% موڵکی خۆیانە یان هی دایک و باوکن.
• خزمەتگوزارییەکان: 90.01% ئاوی خواردنەوەی حکومییان هەیە، بەڵام تەنیا 20.10% تۆڕی ئاوەڕۆی گشتییان هەیە.
دابەشبوونی دانیشتووان بەپێی قەزاکان:
• دهۆک (ناوەند): 497 هەزار و 29 کەس.
• زاخۆ: 398 هەزار و 876 کەس.
• ئاکرێ: 216 هەزار و 146 کەس.
• سێمێل: 166 هەزار و 319 کەس.
• بەردەڕەش: 129 هەزار و 715 کەس.
• ئامێدی: 103 هەزار و 507 کەس.
• شێخان: 69 هەزار و 279 کەس.
• باتیفا: 19 هەزار کەس.
هەرێمی کوردستان (کۆی سێ پارێزگاکە)
• کۆی گشتی دانیشتووان: (شەش ملیۆن و 519 هەزار و 129) کەس.
• تێبینی: ئەم ژمارەیە دانیشتووانی ناوچەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (وەک خانەقین و شنگال و مەخموور) ناگرێتەوە، چونکە ئەوان لەسەر پارێزگاکانی دیکە هەژمار کراون.
ئەنجامی گشتیی سەرژمێری لە عێراق:
• ژمارەی خێزان: (هەشت ملیۆن و 54 هەزار و 385) خێزان.
• کۆی دانیشتووانی وڵات (بە بیانییەکانەوە): (46 ملیۆن و 118 هەزار و 793) کەس.
• ژمارەی بیانییەکان: (340 هەزار و 131) کەس.
• ژمارەی عێراقییەکان لە ناوخۆ: (45 ملیۆن و 778 هەزار و 662) کەس.
• دابەشبوونی ڕەگەزی:50.2% نێر و 49.8% مێ.
• قەبارەی خێزان: تێکڕا 5.7 کەس.
• تێکڕای گەشە: 2.5%
• دابەشبوونی تەمەن:
٠ 0 بۆ 14 ساڵ: (16 ملیۆن و 555 هەزار) کەس (35.9%).
٠ 15بۆ 64 ساڵ: (27 ملیۆن و 875 هەزار) کەس (60.2%).
٠ سەرووی 65 ساڵ: زیاتر لە (یەک ملیۆن و 688 هەزار) کەس (3.6%).
• خاوەندارێتی و نیشتەجێبوون: 72% خاوەن موڵکن یان لەگەڵ خێزانەکانیان دەژین، 19% کرێچین.
• ژمارەی ماڵەکان: (هەشت ملیۆن و 34 هەزار) ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون (جگە لە باڵەخانە حکومییەکان).
• خێزان بەپێی سەرۆک خێزان: زیاتر لە 7 ملیۆن خێزان پیاو سەرۆک خێزانە و زیاتر لە (910 هەزار) خێزان ژن سەرۆک خێزانە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی چوارشەممە، محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دەستەی ئاماری وەزارەتەکەمان پلانێکی تەواو و گشتگیر بۆ سەرژمێریی عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات لە قۆناغی داهاتوودا ئامادە دەکات. زۆر گرنگ بوو کە وەزارەتەکەمان دوای 37 ساڵ توانی چەندین ئامار و داتای گرنگ بەدەستبهێنێت.
باکگراوند: پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە 20 بۆ 22ـی مانگی 11ـی ساڵی 2024 بەڕێوەچووە، تیمەکان سەردانی ماڵانیان کرد فۆرمێكی تایبەتیان بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردەوە کە چەندین پرسیاری جۆراوجۆر لەخۆگرتبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 26 خولەک لەمەوپێش
فیلمێکی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە چین دەکات
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەرزشی عێراق بەهۆی بۆشایی یاساییەوە لە لێواری داڕمانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیلمێکی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە چین دەکات
26 خولەک لەمەوپێش

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی 'ڕێگای ئاڤا' بەم زووانە لە ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرێت
25 تشرینی دووەم

هەزار نەمام لە کەرکووک چێندران و پشتێنهی سەوزایی دروست دهكرێت
24 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 تشرینی دووەم
موقتەدا سەدر بەرەو ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری دەڕوات؟






