
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکگرتوو
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە، ئەندامێکی شاندی یەکگرتوو ڕایگەیاند 'گفتوگۆ بۆ دانانی نەخشە ڕێگایەک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا'.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە وشیار زێباری، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیان لە هەولێر کرد، لەگەڵ هادی عەلی، سەلاحەدین بابەکر و محەممەد هاودیانی کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد هاودیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و ئەندامی شاندی یەکگرتووی ئیسلامی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێمە نەخشە ڕێگایەکمان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوخۆی کوردستان هەیە، بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەین، چونکە لایەنە سوونە و شیعەکان خۆیان ڕێکخستووە و تەفاهومیان هەیە، دەمانەوێ ئێمەش لە هەرێمی کوردستان لەیەکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەمان هەبێت.
محەممەد هاودیانی ئەمانەشی وت:
٠ لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان لەگەڵ پارتی، تەنیا باسی نەخشە ڕێگاکەمان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، ئەوانیش زۆر پێیان باشبوو، وتیان بۆچوونێکی وامان لەوبارەیەوە هەیە.
٠ ئەوەی ماوە کۆبوونەویەکە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی لایەنە براوەکانی دیکەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەین، تا بزانین بۆچوونیان چییە.
٠ لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هیچ گفتوگۆیەک لەسەر بابەتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداری یەکگرتووی ئیسلامی نەکرا، چونکە زووتر بڕیاری خۆمان داوە کە وەکو ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە ناچێنە حکومەتەوە، ئەم بڕیارە ناگۆڕین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






