حکومەتی عێراق ڕێگری لە دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکی گرانبەها لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەکات
- هەواڵ
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێگریی لە حەشدی شەعبی دەکەن لەوەی دەست بەسەر زەوییەکی گرانبەها لە ناوچەی جادرییەی ناوەڕاستی بەغدا بگرێت. ئەمەش دوای مشتومڕێک لە نێوان لایەنەکانی ناو حکومەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر حەشدی شەعبی ڕایگەیاندبوو کە ڕێکارەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتیی زەوییەکانی دەوڵەتی بۆ بەشی کاروباری ئەندازیاری لە دەستەکەیدا تەواو کردووە و هاووڵاتیان هەوڵیانداوە لە ڕێگەی میدیاکانەوە ناڕەزایەتی دەرببڕن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، سەرچاوەیەکی حکومی ڕەتیکردەوە وەزارەتی نیشتەجێکردن کە خاوەنی زەوییەکەیە، دەستبەرداری زەوییەکە بووبێت بۆ بەرژەوەندیی حەشد، جەختیشی کردەوە کە شوێنەکە گونجاوە بۆ دروستکردنی پارکێکی گشتی و ڕووبەری سەوزایی لەسەر کەناری ڕووباری دیجلە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکە، وەزارەتی نیشتەجێکردن هەوڵی حەشدی شەعبی بۆ کۆنترۆڵکردنی 100 دۆنم زەوی ڕاگرت، کە 20 دۆنمی سەر بە ئەمینداریەتی بەغدایە. ئەم ناوچەیە بنکەی ئەمنیی گرووپەکانی حەشدی شەعبی و حیزبەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئاژانسە بازرگانییەکانی تێدایە، کە یەکێکە لە گرانترین ناوچەکانی پایتەخت.
باکگراوند: شەممەی ڕابردوو، لە ناوچەی جادریەی شاری بەغدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزێکی چەکدار و هاووڵاتییان دروست بوو، بەگوتەی هاووڵاتیان ئەو هێزە سەر بە حەشدی شەعبین و هێرشیان کردووەتە سەر دانیشتووانی ناوچەکە بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





