وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: بەهۆی هێرشە درۆنییەکە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەڕێژەی 80% كەم دەبێتەوە
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

دیمەنی ئاگری دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی وەستانی ناردنی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا، ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بە ڕێژەی 75% تاوەكو 80% كەمدەبێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ شەو بە درۆنی خۆکوژی، بە دوو جار هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ كە كۆگای غازی كێڵگەكەی كردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرتووە و ناردنی غاز لە كێڵگەكەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا وەستاوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی بەئامانجگرتنی كێڵگەی كۆرمۆر، ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی کارەبا بەتەواوی وەستاوە و بەهۆیەوە وزەی كارەبا بە ڕێژەیەكی زۆر دادەبەزێت.
دووپاتیشی كردەوە، لە بڕینێكی لەناكاوی لەمجۆرە، سەرجەم یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەبەزن، هەموو هەوڵێك دەدەین كە كوژانەوەی گشتی لە هێڵە گشییەكان ڕوونەدات، یان لانیكەم دەزگا و كاروبارە خزمەتگوزارییەكان نەوەستن.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاند، هێشتا نازانین بەتەواوی چی ڕوویداوە، تیمەكانمان دەچن بزانین ئاستی زەرەر و زیانەكان چەندە، ئەگەر تەنانەت ئەمشەو هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێبكاتەوە، ئینجا زیانەكانی بۆ سەر وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






