پەیامێکی تووند لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

شەیری بکە لە:
پەیامێکی تووند لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، پەیامێکی تووند لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم بکەرانی بدۆزێتەوە و ڕاپێچی دادگەیان بکات.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، هاوکات ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و زیانی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە.

پەیامی فەرمی:  مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم بکەرانی بدۆزێتەوە و ڕاپێچی دادگەیان بکات.

نابێت ڕێگە بە تیرۆریستان، یان هەر کەسێک لەپشت هێرشەکانی ئەمشەوەوە بێت بدرێت ئەم تاوانانە دووبارە بکەنەوە، یان وەک ڕابردوو بە کەفالەت ئازاد بکرێن.

داوا لە هاوبەشە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم سیستمی بەرگریی پێویست دابین بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنییەکانمان، هەروەها پشتیوانمان بن لە گرتنەبەری ڕێکاری جددی بۆ ڕێگریکردن لەم هێرشانە بۆ سەر خەڵک و پێشکەوتنەکانمان.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ لە 80%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە، لە 24 کاژمێر کارەبای ڕۆژانە تەنیا پێنج کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدرێت.

باکگراوند: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش، 24-11-2025 ، دوو درۆن بەسەر ئاسمانی کێڵگەی کۆرمۆر سوڕانەوە و دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێ کراو دوور خرانەوە، ئەو کات هیچ زیانێک بەر کێڵگەکە نەکەوت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە پارێزگای سلێمانی. لە ساڵی 2003ـەوە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. لە ئۆکتۆبەری 2008ـەوە دەست کراوە بە بەرهەمهێنانی غاز تیایدا، بەرهەمی ڕۆژانەی 450 ملیۆن پێ سێجایە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا بەرز ببێتەوە. ڕێژەیەكی زۆری كارەبای هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ئەو كێڵگەیەوە بەرهەم دەهێنرێت، یەدەگی ئەو غازە سروشتییەی لە كۆرمۆردا هەیە، بە زیاتر 16 تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێندرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ