
ساتی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر " تیرۆریستییە" و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەستیان لەم کارە "خیانەتکارانە و ترسنۆکانە"دا هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگەیەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بەڕێژەی 80% کەم بووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی چوارشەممە، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی کەوتەبەر هێرش، لە ئەنجامدا یەکێک لە تانکە سەرەکییەکانی کۆگاکردن لەم کێڵگە گرنگەی غازدا سووتێنرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و کردەوەیەکی "تیرۆریستییە" بە ئامانجی ڕێگریکردن و دواخستنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی سەقامگیری ئەمنی و ئابووری.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەشڵێت، ئەم هێرشە کاردانەوەی نەرێنی لەسەر تۆڕی کارەبا بە تایبەتی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەیە و زیان بە سامان و سەرچاوەکانی وزەی وڵات دەگەیەنێت، بۆیەش ئەوانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن، ڕێوشوێنی یاساییش بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەستیان لەم کارە "خیانەتکارانە و ترسنۆکانەدا" هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






