
پۆلیسی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو شوێنەی دوو لە پاسەوانانی نیشتمانیی ئەمریکا تەقەیان لێکرا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی واشنتن "بە کردەوەیەکی تیرۆرستی" ناو دەبات و جەخت لەو دەکاتەوە ئەوە کەسەی ئەم کارەی ئەنجامداوە بە "تووندترین شێوە سزا دەدرێت".
چیرۆکی سەرەکی: شەو ڕابردوو لە نزیک کۆشکی سپی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەوهۆیەوە دوو پاسەوانی نیشتمانی بە سەختی بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەو "ئاژەڵ"ـەی تەقەی لە پاسەوانانی نیشتمانی کردووە و دووانیان بەسەختی بریندارن، خۆیشی بریندارە، باجێکی قورس دەدات بەهۆی ئەو کارەی کە کردوویەتی.
دەشڵێت، "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە هەن دەتوانم بڵێم تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و کەسێکی بیانییە و لە ئەفغانستانەوە لە ساڵی 2021 هاتۆتە ناو وڵاتەکەمانەوە، ئەمریکا هەرگیز ناچێمێتەوە، هاوکات بەهۆی ئەم ڕووداوەوە وەزارەتی جەنگم ڕاسپاردووە بۆ ناردنی 500 سەربازی دیکە بۆ واشنتن.
دۆناڵد ترەمپ دووبارە ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدن گرت و گوتی "ئێستا دەبێت هەموو کەسێکی بێگانە بپشکنین کە لە ئەفغانستانەوە لە ژێر دەستی بایدن هاتۆتە ناو وڵاتەکەمانەوە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە ژێر ڕۆشنایی ئەم ڕووداوەدا، ئیدارەی ترەمپ بڕیاریداوە تاماوەیەکی نادیار مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم داواکارییەکانی کۆچبەری پەیوەست بە ئەفغانییەکان ڕابگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی هۆنگ کۆنگ 44 کوژراو و بێسەروشوێنبوونی 279 كەسی لێ كەوتەوە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی کێڵگەی کۆرمۆر کۆنترۆڵ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی هۆنگ کۆنگ 44 کوژراو و بێسەروشوێنبوونی 279 كەسی لێ كەوتەوە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی کێڵگەی کۆرمۆر کۆنترۆڵ کرا






