یەکێتیی زانایان: هێرشەکەی کۆرمۆر فشار و بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تێکدانی ئارامی شادەماری ژێرخانی ئابووری و فشارو بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرتوو و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، هاوکات ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و زیانی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر بڵاو کردەوە و دەڵێت، ئەم هێڕشەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، وێڕای ئەوەی کردەیەکی تیرۆرستی دوژمنکارانەو نامرۆڤانەیە، لەهەمان کات تێکدانی ئارامی شادەماری ژێرخانی ئابووری و فشار و بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "بەپێی ئایینی ئیسلام زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵک و بەرژەوەندیی گشتی و شێواندنی سامانی نیشتمانی و گوزەرانی هاوڵاتیان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەڕامە".
یەکێتیی زانایان دەڵێت، "بەتوندی ئیدانەی ئەو کردە تێکدەرانەیە دەکەین، کە دوورە لە هەموو بەهاو رەوشتیکی ئینسانی، تکامان وایە دەستی پشت ئەم کارە و بکەرانی ئەم کردە تیرۆرستییە، بدرێنە دادگاو لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





