ساڤایا لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆرەوە: ئەمریکا لێپرسینەوە لە هەموو گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

کاردانەوەی ئەمریکا لەسەر هێرشە درۆنییەکەی سەر کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
مارک ساڤایا، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرد و دەڵێت: " ئەمریکا بەدواداچوون بۆ هەموو گرووپێکی چەکداری نایاسایی و هەر لایەنێکی پشتیووانیان دەکات و ڕووبەڕوویان دەبێتەوە".
چیرۆکی سەرەکی : درەنگانی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 26-11-2025 هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەڕێژەی 80% کەم کرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارک ساڤایا، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025 بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند: گرووپە چەکدارەکان کە بەشێوەیەکی نایاسایی کار دەکەن، دوێنێ هێرشیان کردە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسانی ئەم دەستدرێژییە دەستنیشان بکات و ڕادەستی دادگایان بکات.
زانیاریی زیاتر: ساڤایا ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە، ئەمریکا بەتەواوی پشتیوانی هەموو ئەو هەوڵانە دەدات و بەدواداچوون و ڕووبەڕووبوونەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو گرووپێکی چەکداری نایاسایی و ئەوانەش دەکرێت کە پشتیووانییان لێ دەکەن".
ئەمەش بزانە: نوێنەرەکەی ترەمپ بۆ عێراق دووپاتیکردەوە، ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیردا دەکات، هاوکات هانی بەغدا و هەولێریش دەدات بۆ ئەوەی هاوکارییە ئەمنییەکانیان قووڵتر بکەنەوە و کار بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری و وزە بکەن.
قووڵتر: لە کۆتایی ڕگەیێنراوەکەی ساڤایا وتی، "پێکەوە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەریی خاکەکەیی و مسۆگەرکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو هاووڵاتییان بەردەوام دەبین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





