عومرەکارێکی کورد لە شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
عومرەکارێکی کورد لە شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

وێنەی خونچە مەحموود محەممەد

ئاڤا نیوز

وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، عومرەکارێکی کورد لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد و لەسەر داوای کەسوکارەکەی هەر لەوێ بە خاک دەسپێردرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 27-11-2025، خونچە مەحموود محەممەد کە خەڵکی گوندی (نارنج جڵه‌) هه‌ورامانه‌ و ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی (85) ساڵییه‌وه‌یە، له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كرد.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پەیوەندییان به‌ كه‌سوكارییه‌وه‌ كردووه‌ و ڕه‌زامه‌ندییان داوه‌ كه‌ له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌ خاك بسپێردرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یازده‌هه‌مین عومرەکاری کوردە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی كردبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ