
هەوراز گوڵپی، توانی خەڵاتی نێودەوڵەتی شۆرتی Shorty Impact Awards لە ئەمریکا بباتەوە
ئاڤا نیوز
گرووپی میدیایی ئاڤا بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئەستێرەی ژمارە یەکی کوردستان هەوراز گوڵپی، توانی خەڵاتی نێودەوڵەتی شۆرتی Shorty Impact Awards لە ئەمریکا بباتەوە، خەڵاتەکە تایبەتە بە هەواڵ و میدیای کاریگەر.
ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات 7:00ـی هەوراز گوڵپی، بە فایلی خەڵک کە ڕۆژانە چەندین کێشە و داواکاری دەگەیەنرێت و ڕاستەوخۆ چارەسەر دەکرێن، بەشداری پێشبڕکێکەی کرد و خۆشبەختانە توانیمان خەڵاتەکە بە دەستبهێنین. ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە نەک تەنیا لەلایەن دادوەرانی خەڵاتەکەوە، بەڵکو فایلی خەڵک زۆرترین دەنگی بینەرانی خەڵاتەکەشی بەدەستهێناوە.
دادوەرانی خەڵاتەکە دوای بەخشینی بە هەوراز گوڵپی، سەرسامی خۆیان بەو بینەر و کاریگەرییە زۆرەی نیشانداوە و چیرۆکی ئەو کەسانەی دێنە ئاڤا و ڕاستەوخۆ کێشەکانیان بە هەوراز گوڵپی دەگەیەنن بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن، سەرنجی ڕاکێشاون. هەر ئەمەش وایکردووە هەوراز گوڵپی تاکە بەربژێری خەڵاتەکە بێت لە بواری هەواڵ و میدیایی و ڕکابەری نەبێت لەکاتێکدا میدیای گەورەی ناوچەکە و جیهانیش لە کێبڕکێدابوون و ساڵی ڕابردوو تۆڕی میدیایی ئەلجەزیرە خەڵاتەکەی بردووەتەوە.
ئاڤا میدیا ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە خۆی و تەواوی کارمەندان و بینەرانی پیرۆز دەکات کە لە ماوەی ساڵێکی تەمەنیدا ئەمە شەشەم خەڵاتی نێودەوڵەتییە بە دەستی بهێنێت، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئاڤا میدیا پڕبینەرترین و کاریگەرترین میدیای کوردستانە و هەر وەکو دروشمەکەمان "نەکراوە و نەبینراوە". لە خەڵاتی نێودەوڵەتی گرنگتر بۆ ئاڤا خەڵکە و بەڵێن دەدەین بەردەوام لەگەڵ خەڵک بین.
بەستەری بینینی براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی شۆرتی Shorty Impact Awards
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





