کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمنیی عێراق و کوردستان لە کۆرمۆر کۆتایی هات

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمنیی عێراق و کوردستان لە کۆرمۆر کۆتایی هات

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆرمۆر

ئاڤا نیوز

بەرپرسانی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی لێکۆڵێنەوە لە شێوازی ئەنجامدانی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و دیارکردنی قەبارەی زیانەکان کۆبوونەوە. 

وێنە گەورەکە: 
هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاردانەوەی فراوانی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لێکەوتووەتەوە، حکومەتی عێراق لە ئاستی باڵای ئیدانەی ئەو کردە تیرۆریستییەی کردووە، هاوکات بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە.

زانیاریی پەیامنێر:
ئارام جەمال، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند: شاندی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆرمۆر کۆبوونەوە. 

لێدوانی فەرمی: 
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانی بە ئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆ دوای 72 کاتژمێر ئاشکرا دەکرێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت
: ئەندامانی لیژنە باڵاکە پێکهاتبوون لە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق. حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

لەلایەكی دیكەوە: شاندە باڵاكە تیمێكی پسپۆری ئەمنییشیان لەگەڵە و بە وردی لێكۆڵینەوە لە شێوازی هێرشەكە و شوێنی ئاراستەكردنی دەكەن، هاوكات كار لەسەر چۆنیەتی پاراستنی ئاساییشی ناوچەكە دەكەن، هەروەها ئاستی زیانەكانیش دیار دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ