هەردوو باڵیۆزی بەریتانیا و ڕووسیا هەماهەنگی وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکەنەوە
- هەواڵ
- 28 تشرینی دووەم

ئاڵای وڵاتی بەریتانیا و ڕووسیا لەگەڵ کێڵگەی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
هەردوو باڵیۆزی بەریتانیا و ڕووسیا ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن و پابەندی وڵاتەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاردانەوەی فراوانی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، بەشێک لە وڵاتان بە تووندی ئەنجامدانی ئەو کارەیان سەرکۆنە کردووە و ئیدانەیان کردووە و بە هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاشتی ناوزەندی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهەموو شێوەیەک سەرکۆنەی ئەو هێرشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە هەستیارەکانی دەکەین.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عیرفان، پێویستە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەجامدەرانی ئەم جۆرە هێرشانەی دژی تواناکانی ئابووری و وزەن بکرێت، هەروەها دەبێت حکومەتی داهاتوو ڕێوشوێنی پێویست بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی چەکداماڵین و کۆکردنەوەی لە دەستی دەوڵەتدا بگرێتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە: ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: "بێگومان ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو، هەرچەندە ئێمە هیچ سەبارەت بە وردەکارییەکانی نازانین، بەڵام هیوادارین لێکۆڵینەوە بکرێت و بگەنە ڕێکارێک بۆ ئاشکراکردنی تێوەگلاوان.
ئەمەش بزانە: ئێمە گوێبیستی دەنگ و ناڕەزایەتین دژی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان کە زۆر جێی داخە، چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی فەرمی دەکەین و لەگەڵ حکومەتی عێراقیش لە گفتوگۆ داین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە.
باکگراوند: کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 26-11-2025 بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەباش کەم کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





