دیندار زێباری: بەئامانجگرتنی کۆرمۆر پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی مرۆڤە
- هەواڵ
- 28 تشرینی دووەم

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزە و شارەکان، پێشێلکارییەکی ئاشکرای پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانە و داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەکات.
وێنە گەورەکە: هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، بەشێک لە وڵاتان ئیدانەی هێرشەکەیان کردووە و بە لێدان لە ژێرخانی ئابووری کوردستان ناوی دەبەن.
لێدوان فەرمی: دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشە تیرۆریستییە دەکەین، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەوڵی جددی بدەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە، هەروەها دەبێت ئەنجامدەران و پلاندانەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە ئاشکرا بکرێن و بە زووترین کات ڕادەستی دادگا بکرێن".
لە لایەکی دیکەوە: بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی هێرشەکە، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و بە یاوەری ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم گەیشتوونەتە شوێنەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە شەوی چوارشەممە لە ڕێگەی "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان"ـەوە ئەنجامدراوە و چەند ڕۆژێک بەر لە هێرشەکە، جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکە هەستی پێکراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





