هەرێمی كوردستان لە كەرتی شیرەمەنی سوود لە ئەزموونی هۆڵەندا وەردەگرێت
- کوردستان
- 28 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی نوێنەری کۆمپانیاکانی هۆڵەندا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە حكومییەكان لە کوردستان
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە كەرتی شیرەمەنی، كۆمپانیاكانی شیرەمەنیی هۆڵەندا، ئەزموونی كاركردنیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هاوبەشی پێ دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەك كۆمپانیای بواری شیرەمەنیی هۆڵەندی، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، مەبەستیانە زانیاری لە کەرتی شیرەمەنی بە شێوەیەکی کاریگەرتر و زیرەکانەتر، بە لەبەرچاوگرتنی کەشوهەوا و ئاوی هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕ بكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی سەردانی كۆمپانیا هۆڵەندییەكان ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، كونسوڵخانەی هۆڵەندا بەیاوەری كۆمپانیاكانی كەرتی شیرەمەنی، چالاكی یەكترناسینی بازرگانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە حكومییەكان لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی ئەنجامداوە، بەئامانجی پەرەپێدانی تەواوكاریی بەهای زنجیرەیی بەرهەمە شیرەمەنییەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا كوردستانییەكان لە كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانیی هۆڵەندا بەشداربوون، و سێ گرێبەستی گرنگیان لەبوارەكانی شیرەمەنی، چاندنی تۆوی پەتاتە و بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ لەنێوان كۆمپانیاكانی كوردستان و هۆڵەندا واژۆ كران؛ كە دەرفەتێكی گرنگی بۆ هێنانی وەبەرهێنەرانی هۆڵەندا و خاوەن پرۆژەكان بۆ هەرێمی كوردستان دروست كرد.
باكگراوند: بەئامانجی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پرۆگرامێكی درێژخایەنی داڕشتووە، بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت لەپاڵ كەرتی حكومی بەشداریی كارای هەبێت لە پەرەپێدانی چالاكییە ئابووری و بازرگانییەكاندا.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






