لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ خانمی كورد بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی سزا دراون
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم

زیندانیی ژانان لە ئێران
ئاڤا نیوز
دەستگیركردن و سزادانی خانمانی كورد بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەردەوامە؛ خانمێكی سنە حوكمی سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنراوە و دوو ژنی دیكەش دیلكراویش، لە چارەسەریی پزیشكی بێبەش كراون.
چیرۆكی سەرەكی: دەستگیركردنی ژنانی چالاكوان بە پاساوی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە ناوچە جیا جیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەردەوامە، لە نوێترین پێشهاتیشدا خانمە چالاكوانێكی كورد، حوكمی سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنراوە و دوو چالاكوانی دیلكراوی ژنیش، لە گرتووخانەی ئێڤین لە چارەسەریی پزیشكی بێبەش كراون.
بڵاوكراوەی فەرمی: ماڵپەری دەنگی دەستگیرکراوەکانی کورد و ئێران ڕایدەگەیێنێت، خانمێكی كوردی دانیشتووی شاری سنە بەناوی شەیدا عەزیزی دەستگیر كراوە، و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” سزای سێ ساڵ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو خانمە کوردە لەکاتی شەڕی دوازدە ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە شاری سنە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و ڕەوانەی زیندانی شارەکە کراوە.
لەلایەكی دیكەوە: دوو زیندانی سیاسیی ژن، لە گرتووخانەی ئێڤین بە ناوەکانی مەرزییە فارسی و فەرووغ تەقی پوور، دۆخی تەندروستییان تێكچووە و بێبەشکراون لە خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەركردنیان، هاوكات دووچاری زیادبوونی فشاری ئەمنی بوونەتەوە.
ئەوەش بزانە: ئەو دوو ژنە زیندانییە سیاسییە لە ساڵی 2023 هاوکات لەگەڵ ساڵیادی خۆپیشاندانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” دەستگیر کران و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کران، دواتر لە لایەن دادوەر ئیمان ئەفشاری لە دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی” پەیوەندیکردن بە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە ئێران” هەر یەکێکیان سزای 15 ساڵ زیندانییکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






