
لۆگۆی کۆمپانیای دانە غاز
ئاڤا نیوز
بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، دانە غاز داوای گەرەنتی دەکات، چونکە ترسی ئەوەی هەیە هەرکاتێک دەست بە هەناردەکردنی غاز بۆ ویستگەکانی کارەبا بکاتەوە دووبارە هێرش بکرێتەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
وێنە گەورەکە: دوای ئەو هێرشەی شەوی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بووە هۆی وەستانی بەرهەمهێنانی غاز و کەمبوونەوەی کارەبا، ئێستا کۆمپانیای دانە غاز ترسی هەیە لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی غاز دووبارە هێرش بکرێتەوە سەر کێڵگەکە.
شەوی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، کاتژمێر 11:30ـی شەو، هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی دابەزی و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە ڕۆژێکدا کەمبووەوە بۆ پێنج کاتژمێر.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا میدیای گوت: کۆمپانیای دانە غاز دەستی بە بەرهەمهێنانی غاز کردووەتەوە، بەڵام بۆ ڕەوانە کردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا داوای گەرەنتی دەکات، چونکە دانە غاز مەترسی ئەوەی هەیە هەرکاتێک دەست بە هەناردەکردنی غاز بۆ ویستگەکانی کارەبا بکات دووبارە هێرش بکرێتەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: هەرکاتێک غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕەوانە بکرێت، لە ماوەی یەک کاتژمێر غاز دەگاتەوە وێستگەکانی کارەبا و دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا دەکرێت، لە ماوەی 24 کاتژمێریش پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە دۆخی پێش هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کەرکووک گوتی: هەناردەکردنی غازی شل (LPG) لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ شارەکان دەستی پێکرد، ئەو غازە بۆ غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل و کارگەکان بەکاردەهێنرێت.
باکگراوند: نیوەڕۆی دوێنێ هەینی 28-11-2025، شاندێكی باڵای ئەمنیی كوردستان و عێراق بۆ لێكۆڵینەوەی لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، سەردانی كێڵگەكەیان لە سنووری چەمچەماڵ كرد و ماوەی دوو كاتژمێر بە ئامادەبوونی تیمێكی پسپۆری سەربازی و ئەمنی و نوێنەری كۆمپانیای دانە غاز كۆبوونەوە، شاندە باڵاكە ئەندامانی لیژنە باڵاکە پێکهاتوون لە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق. حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وابڕیارە ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانی بە ئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆ دوای 72 کاتژمێر لە کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






