هەناردەکردنەوەی غازی شلی ماڵان لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکەی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بۆ یەکەمجار هەناردەکردنەوەی غازی شل لەو کێڵگەوە دەستی پێکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، کاتژمێر 11:30ـی شەو، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر کێڵگەکە کەوت و بەرهەمهێنانی غاز و هەنارەدەکردنی لە کێڵگە وەستا هاوکات بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی دابەزی و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە ڕۆژێکدا کەمبووەوە بۆ پێنج کاتژمێر.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا گوتی: کاتژمێر 11:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، 29-11-2025، هەناردەکردنەوەی غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بە تانکەر بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە.
چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی، گوتی: وەک تاقیکردنەوە یەکەم کاروانی هەناردەکردنەوەی غازی شل، هەشت تانکەری غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە ڕەوانەی شارەکانی هەرێمی کوردستان کران.
ئەمەش بزانە: غازی شل (LPG) ئەو غازەیە بۆ غازی ماڵان و ئۆتۆمبێک و کارگەکان بەکاردێت.
بۆچی گرنگە: هەناردەکردنەوەی غازی شل لە لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە، وادەکات بڕی غازی شل لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کەم نەبێتەوە و نرخەکەشی گران نەبێت.
باکگراوند: ڕۆژی پێنج شەممە، 27-11-2025، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت گوتی، بۆ هەفتەیەك غازی ماڵانمان هەیە، بۆیە تەقینەوەی كێڵگەی كۆرمۆر و وەستانی ناردنی غاز لە كێڵگەكەوە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر كەم بوونەوەی غازی ماڵان نابێت و گران نابێت، داواشمان لە وەزیری نەوتی عێراق کردووە، لەم دۆخە هاوکارمان بن، ئەوان بەڵێنیانداوە بە زوویی غاز بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی کێشەی کەمی غاز دروست نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






